کۆنگرە ستار هەردوو شەهید سارا تۆڵهەڵدان و ڕوکەن زەلالی یاد کردەوە

ئەنجومەنی کۆنگرە ستار، شەهید سارا تۆڵهەڵدان و ڕوکەن زەلالی یاد کردەوە و پەیامی فراوانکردنی بەرخۆدانی دا.

ئەنجومەنی کۆنگرە ستار بە بۆنەی ساڵوەگەڕی چالاکییە فیدایەکەیانەوە بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو یادی شەهید سارا تۆڵهەڵدان و ڕوکەن زەلالیی کردەوە.

لە دەستپێکی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە هێرشەکانی دووژمن بۆسەر گەلی کورد دەکات و دەڵێت: "سەدان ساڵە گەلی کوردی لە بەرامبەر سیاسەتەکانی تواندنەوە و لەناوبردندا تێدەکۆشێت. دووژمنانی گەلی کورد، لەسەرووی هەموویانەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەموو جۆرە ریبازێکی شەڕ و چەکی قەدەغەکراو هێرشی سەر چیا ئازادەکانی کوردستان دەکات. وە هەروەها لە زیندانەکاندا هەموو جۆرە رێبازێکی ئەشکەنجەدان لە دژی ئەو کەسانە بەکاردەهێنێت کە پێشەنگایەتی لە هێڵی ئازادی و دیموکراسی دەکەن. هەموو ئەم پێشێلکارییانە لە لەلایەن رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤەوە بێدەنگیان لێکراوە. هەبۆیە جارێکی دیکە لەبەرامبەر هەموو ئەم پێشێلکاریانەدا ئیرادەی ژنی ئازاد پێشکەوت و لەبەرامبەر هەر هێزێکدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە."

'چالاکیەکە لە دژی نکۆڵیکردن لەگەلی کورد بوو'

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا باس لە چالاکی شەهید زیلان (زەینەب کناجی) دەکات کە لە ٣٠ حوزەیرانی ١٩٩٦دا لە دژی داگیرکاری و پوچەڵکردنەوەی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجامی دا و هاتووە: "جارێکی دیکە دوو ژنی قارەمان سارا گۆی و ڕوکەن زەلال کە لەسەر بنەمای ژیانی ئازاد پەروەردەکران لە دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی فاشیستی چالاکی فیداییان ئەنجامدا. چالاکیەکە لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢دا بە شێوەیەکی پیلانرێژی و کارامەیی لە دژی ناوەندی پۆلیس لە ناوچەی مەزتێی مێرسین لە تورکیا کرا بە بێ ئەوەی زیان بەر مەدەنیی بکەوێت.". دەشڵێت؛ ئەم چالاکییە وەڵامدانەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بوو لەسەر دژایەتیکردن و نکۆڵیکردن لەبەرانبەر ناسنامە، زمان و کلتوری گەلی کورددا."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا هەردوو شەهید سارا تۆڵهەڵدان و ڕوکەن زەلال یاد دەکرێنەوە و هاتووە: "ژنانی قارەمان بە پێشەنگایەتی سارا تۆڵهەڵدان و ڕوکەن زەلال مێژوویان نوسییەوە. نەوەکانی عەشتار- یەژا ستار لەمڕۆدا لە چیا ئازادەکانی کوردستاندا بە دەیان قارەمانی هاوشێوەی زیلان، سارا و ڕوکەن سەرهەڵدەدن و لە دژی دووژمنی ژن و مرۆڤایەتی بە تێکۆشانی ئێستایانەوە زهنییەتی نەتەوەپەرست و زایەندەپەرستی دەگۆڕرێت. بۆیە وەک ڕێکخستنەکانی ژن لە ڕۆژئاوای کوردستان هەموو کاتێک هێڵی تێکۆشان و بەرخۆدان بڵند دەکەین و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی هەموو ژن و کۆمەڵگە مسۆگەر بکەین."