رۆژنامەوان پەخشان عيزیزی گواسترایەوە بۆ نەخۆشانە

رۆژنامەوان پەخشان عەزیزی کە لە ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە و لە زیندانی ئێڤین بەدیلگیروە، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

بە گوێرەی میدیاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژنامەوان پەخشان عەزیزی کە لە ئێران سزای لەسێدارەی بۆ بڕاوەتەوە و لە زیندانی ئێڤین راگیراوە، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

راگەیەندرا کە پزیشکەکان رایانگەیاندووە، پەخشان پێویستی بە نەخۆشخانەیە و دەبێت بخرێتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە.

شایەنی باسە لە ٢٣ی ئەم مانگەدا لە رێگەی هەژماری پەخشان عەزیزییەوە بڵاوکرایەوە کە ئەو زیندانیە سیاسیە پێویستی بە وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی هەیە و رێگری دەکرێت لەوەی چارەسەری پزیشکی وەربگرێت. لەو بڵاوکراوەدا هاتبوو: "پەخشان عەزیزی بەهۆی نەخۆشی سەرئێشەی بەردەوامەوە دۆخی تەندروستی باش نییە و بنەماڵەکەی تێچووی چارەسەری پزیشکییان گرتووەتە ئەستۆ، بەڵام سەرباری ئەوەش رێگە نەدراوە چارەسەری پزیشکی بۆ بکرێت".