کۆنگرەی نەدا لە سێهەم ڕۆژیی کارەکانییدا بەردەوامە
کار و چالاکییەکانی یەکەمین کۆنگەرەی هاوپەیامنی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی (نەدا) لە سێیەم ڕۆژیدا دەستی پێکرد و ئەمڕۆ کە کۆتا ڕۆژی کۆنگرەکەیە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.
کار و چالاکییەکانی یەکەمین کۆنگەرەی هاوپەیامنی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی (نەدا) لە سێیەم ڕۆژیدا دەستی پێکرد و ئەمڕۆ کە کۆتا ڕۆژی کۆنگرەکەیە هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.
لە ١٥ـی ئایار، لە هۆتێل هایکرست لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان، بە درووشمی "لەسەر بنەمای شۆڕشی ژنان، بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" یەکەمین کۆنگرەی دوای دامەزراندنی هاوپەیمانی نەدا (هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی) دەستی پێکرد، لە ئێستاشدا کار و چالاکییەکانی سێیەم ڕۆژ دەستی پێکردووە.
کارەکانی ئەمڕۆ، سەرەتا بە خستنەڕووی ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی هاوپەیمانێتییەکە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٥، بە ڤیدیۆ خرایەڕوو.
کۆنگرەکە لەمڕۆدا لە سێ بەش پێکدێت و تێیدا گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێک دەکرێت و هەڵبژاردنیش ئەنجام دەدرێت.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە چوارچێوەی چەند پانێڵێکدا جەخت لە تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادیی و یەکسانی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و پشتگیرییکردنی ڕێکخستنەکانی ژنان کرایەوە و ئاماژە بە ئاستەنگییەکان لەلایەن عەقڵییەتی پیاوسالاری و سیستەمی سەرمایەداری و دەوڵەت-نەتەوە کرا.