لە بەنداوی تشرین هەلهەلەی دایکان و دەنگی دەهۆڵ بەرزدەبێتەوە

بە هەزاران کەس لەپێناو پشتیوانی لە قەسەدە و یەپەژەدا لە بەنداوی تشرین لە دژوارترین هەلومەرجدا و لە ژێر هێرشی قورسدا بەرخودانێکی بێهاوتا دەکەن.

دوێنێ سەرلەبەیانی بە هەزاران کەس بە کاروانێکی گەورەی ئۆتۆمبێل لەپێناو پشتیوانی هێزەکانی قەسەدە و یەپەژە روویان کردە بەنداوی تشرین. گەل لەسەر رێگەی تشرین لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە چەندین جار کرایە ئامنج. سەرباری ئەو هێرشانەش گەل بە پێداگری بەرزەوە رووی کردە بەنداوی تشرین.

لە بەنداوی تشرین شەڕڤانانی قەسەدە و یەپەژە داستانی قارەمانی تۆمار دەکەن. دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هەموو تەکنەلۆژیای خۆیەوە پەلاماری بەنداوەکە دەدات، بەڵام تائێستا بەرامبەر بە بەرخودانی شەڕڤانانی قەسەدە سەرنەکەوتووە. لە ٨ی کانونی یەکەمدا هێرشێکی چڕ کرایە سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق. لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا ژمارەیەکی زۆر لە شەڕڤانانی قەسەدە، کۆماندۆس، یەپەژە، هێزی تایبەتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (هات) شەهیدبوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەبەر ئەوەی پێودانگەکانی مرۆڤایەتی پێشێل دەکات، وێڕای هێرشەکانی بۆ سەر بەنداوەکە لە بەرامبەر گەلیش کۆمەڵکوژی ئەنجامداوە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا بۆ سەر عەین عیسا و گوندی جەدەی سەر بە کۆبانێ ژمارەیەکی زۆر منداڵ، ژن، بەساڵاچوو شەهیدبوون. ئامانجی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورک رێگرییە لە پێکهێنانی نەتەوەی دیموکراتیک و برایەتی گەلان.

سەرۆککۆماری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ئەردۆغان وتبووی کورد لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەگەر چەکەکانی دانەنێت ئەوان بە چەکەکانیانەوە دەنێژین. لە ئەنجامی ئەو وتانەدا جارێکی تر لەسەر سنوور درێژەیان بە قڕکارییەکانیاندا. ئەو گەلەی کە رووی کردبووەوە بەنداوی تشرین بەو هەڵوێستەی کە داعشی تێکشکاندبوو بە ورە و ئیرادەیەکی گەورەوە ئێستا لە سەر بەنداوەکە درێژە بە بەرخودان دەدات.

لە ژێر تۆپبارانی دەوڵەتی تورکدا گەل لە سەر بەنداوەکە دروشمی بەرخودان بەرز دەکاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا لە سەر بەنداوەکە هەلهەلە، گۆرانی و هەڵپەڕکێ و دەنگی دەهۆڵ بەرز دەبێتەوە. هەڵپەڕکێ و گۆرانی ژنان و گەنجان تا سەرلەبەیانی بەردەوام بوو. گەل بە جۆش و خرۆشەوە پشتیوانی بە بەرخودان نیشان دەدات. گیانی خۆیان کردووەتە قەڵغان، پێداگری و ئیرادەی خۆیان خستەڕوو. تائەم ساتەش بەرخودانی گەل لە بەنداوەکە بەردەوامە...