لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا سێ ژن لە هەرێمی کوردستان کوژراون
بەپێی ئامارێک کە ڕۆژنیوز بڵاویکردووەتەوە، ە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان سێ ژن کوژراون و چوار دیکەش کە پارێزەریان تێیدا دوچاری توندوتیژی بوونەتەوە.
بەپێی ئامارێک کە ڕۆژنیوز بڵاویکردووەتەوە، ە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان سێ ژن کوژراون و چوار دیکەش کە پارێزەریان تێیدا دوچاری توندوتیژی بوونەتەوە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز ئاماری قوربانییەکانی ژنانی لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارەکە لەو مانگەدا سێ ژن کوژراون و چواری دیکەش ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە. لە ئامارەکەدا وردەکاری تاوانەکانی سەر ژنان خراوەتەوە ڕوو.
لە ٢ـی حوزەیران، لە گەڕەکی بنەسڵاوە لە پارێزگای هەولێر ژنێکی گەنج بە ناوی سارا فەرەیدون خوێندکاری پۆلی ١٢ـی ئامادەیی ناچار بە خۆکوشتن کرا.
لە ١٦ـی حوزەیران، لە سەنتەری ئیدارەی زاخۆ ژنێکی گەنج بە ناوی (ن،أ،ع) تەمەن ٢٦ ساڵ بە دەستدرێژی گوللە لە لایەن هاوژینەکەوە کوژرا.
لە ٢٢ـی حوزەیران، ژنێک بە ناوی ئاشنا خەسرەو خوێندکاری پۆلی دەیەمی ئامادەیی لە ئیدارەی سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێر بە شێوەی گوماناویی گیانی لەدەستدا، کە ئاگر لە جەستەی بەربووە و بە هۆی زۆری ڕێژەی سووتاوییەکەی گیانی لەدەستدا.
لە ٢٤ـی حوزەیرانی ئەمساڵدا، لە پارێزگای سلێمانی چوار ژن لە مامۆستایانی ناڕازی و چالاکوان بە ناوەکانی شەهلا عەلی، مونیرە عەبدوڵا، نور فەریق و دڵسۆز زەنگەنە لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بە بەکارهێنانی توندوتیژیی و بە بێ فەرمانی دادوەر بە تۆمەتی ڕێکخستنی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی دەستگیرکران.
لە ئامارەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە لە پێنج سەرەتای ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان ١٤ ژن کوژراون و ١٠ ژنی دیکەش بەشێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.