لە ئێریڤان ٨ی ئادار بە جۆش و خرۆشێکی مەزنەوە پیرۆز کرا
لە ئێریڤان ژنان ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە پیرۆز کرد و پێشوازییان لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد.
لە ئێریڤان ژنان ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار بە جۆشوخرۆشێکی مەزنەوە پیرۆز کرد و پێشوازییان لە بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد.
لە ئێریڤانی پایتەختی ئەرمەنستان ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار لە ماڵی کەمەنەتەوەکان بە ئاهەنگێک پیرۆز کرا. ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدانی ئازادی دەستی پێکرد. ژنان بەبەردەوامی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان بەرزکردەوە.
لە چالاکییەکەدا سەرەتا پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کە بۆنەی ٨ی ئادار ناردبووی، خوێندرایەوە. پاشان ئەندامی یەکێتی ژنانی ئازاد سەیانا جەلاد قسەی کرد و ٨ی ئاداری لە هەموو ژنانی تێکۆشەر و ڕەنجدەر پیرۆز کرد و گوتی: "وەک ژنانی کورد بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆمان ناسی و کۆتی کۆیلایەتیمان شکاند. ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەوەی ژنێکی ئازاد بونیاتبنێت تێکۆشانێکی زۆر مەزنی کرد و سەرکەوت. هەربۆیە پێویستە ئێمەش بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی خۆمان فراوانتر بکەین."
لە ئاهەنگەکەدا بەرگی دووەمی کتێبی مانیفێستۆی دیموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆ کە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئەرمەنی. ناسێنرا و کرایە دیاری ٨ی ئادار.