له مانگی ته‌مموزدا پیاوان ٣١ ژنیان كوشتووه
به‌پێی هه‌واڵی ژن نیوز له مانگی ته‌مموزدا لانیكه‌م ٣١ ژن له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كوژراون.
به‌پێی هه‌واڵی ژن نیوز له مانگی ته‌مموزدا لانیكه‌م ٣١ ژن له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كوژراون.
به‌پێی ئاماره‌كانی ژن نیوز له مانگی ته‌مموزدا له توركیا و باكوری كوردستان ٣١ ژن كوژراون و ١٢ ژنیش به شێوه‌یه‌كی گوماناوی ژیانیان له‌ده‌ستدا. له‌و ژنانه‌ی كوژراون هه‌شتیان هاوسه‌رگیرییان كردبوو، ٧یان له قۆناغی جیابوونه‌وه‌دابوون، ٤ ژنیش له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوانه‌ی ده‌یانناسین، ٣ژنیش له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوانه‌ی لێیان جیاببوونه‌وه، ٢ ژن له‌لایه‌ن ئه‌و پیاوانه‌ی جێیانهێشتبوون، ٢ ژن له‌لایه‌ن كه‌سوكاری خۆیانه، یه‌كێك له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌ی و یه‌كێكیش له‌لایه‌ن دراوسێكه‌یه‌وه كوژراوه تائێستاش نه‌زانراوه كه یه‌كێك له‌و ژنانه له‌لایه‌ن كێوه كوژراوه، هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نرا كه یه‌كێك له ژنه كوژراوه‌كان دووگیان بووه.
منداڵیش كوژراون
له هه‌مان ماوه‌دا له مانگی ته‌مموزدا ١٣ ژن له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه كه نزیكترین كه‌سیان بوون، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێكراوه و ١٢ ژنیش به شێوه‌ی گوماناوی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سۆنگل گ كه به شێوه‌ی گوماناوی ژیانی له‌ده‌ستدا له هه‌شته‌م مانگی دوو گیانیدابوو. له مانگی ته‌مموزدا ٣ ژن له دژی پیاوان خۆپاراستنیان به‌كارهێنا.
هه‌وه‌رها له مانگی ته‌مموزدا ٤ منداڵی كور كوژراون، ٥ منداڵ به شێوه‌یه‌كی گوماناوی ژیانیان له‌ده‌ستدا و هه‌وڵدرا سێ منداڵ بكوژرێن، ٨ منداڵیش به‌ره‌ورووی ده‌ستدرێژی سێكسی بوونه‌وه.
هـ . ب