نیكی هێل داوای دەركردنی ئێران لە "كۆمسیۆنی پێگەی ژن" دەكات

باڵیۆزی پێشووی ئەمریكا ل ەنەتەوە یەكگرتووەكان داوای دەركردنی ئێران لە "كۆمسیۆنی پێگەی ژن" دەكات.

نیكی هێلی دەڵێت؛ ئەندامبوونی رژێمی دیكتاتۆر و كۆنەپەرەستی ئێران لەكۆمیسیۆنێكدا كە ئەركی لەبەرچاوگرتنی ماف و پێگەى ژنانە، جێگای گاڵتە جاڕی و پێكەنینە.

نیكی هێل باڵیۆزی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكان لەنەتەوە یەكگرتووەكاندا، دوای كۆشتنی ژینا ئەمینی بەدەستی هێزی پۆلیسی"رەوشت" و سەركۆتكردنی ژنان و ناڕەزایەتیەكانی ئێران لەلایەن رژێمی ئێرانەوە، داوای دەركردنی رژێمی ئێرانی لە"كۆمیسیۆنی پێگەی ژن" لەنەتەوە یەكگرتووەكان كرد.

هێلی، رۆژی یەكشەممە، ١٦ی تەشرینی یەكەم لەراگەیەندراوێكدا كە لە فۆكس نیوز بڵاوكرایەوە، رایگەیاندوە؛ ئەندامبوونی رژێمی دیكتاتۆری كۆنەپەرەستی ئێران لەكۆمیسیۆنێك، كە ئەركی متمانە پێكهێنان و پاراستن و جێبەجێ كردنی مافی ژنانە"، گاڵتەجاڕی و جێگەی پێكەنینە، تەنانەت دوای تیرۆر و كۆشتنی ژینا ئەمینی زیاتر گاڵتەجاڕییە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی فۆكس نیوز، رژێمی ئیسلامی ئێران لەسەرەتای هاتنە سەردەسەڵاتیەوە، كە زیاتر لەچل ساڵە، توندترین رێگری و بەربەستەكانی بۆ ژنان داناوە و لەسەرەتای ئەمساڵەوە بووە ئەندامی "كۆمیسیۆنی پێگەی ژن" لەنەتەوە یەكگرتووەكان و ئەم كردەوەیە بەلەبەرچاوگرتنی ئەو پیشینە وەحشیانەی رژێم بەرامبەر بە ژنان بووە هۆی ناڕەزایەتی و رەخنەیەكی زۆری دژبەرانی رژێم.

هێلی لەمبارەیەوە رایگەیاندوە؛ ژمارەیەكی زۆر لە ژنان و كچانی ئێران لەتێكۆشان بۆ سەرەتایترین مافەكانیان كۆژراون. دەبێت بایدن داوای دەركردنی رژێمی ئێران لە كۆمیسیۆنی شوێنگەی ژن لەنەتەوە یەكگرتووەكان بكات.

ژ.ت