قەیومی شارەوانی ئاکدەنیز، زیاد شەنەر ئەوکاتەی شارەوانی بەدەستی دەم پارتییەوە بوو، بە گوتنی "بوارەکانی خزمەتی شارەوانی نافرۆشرێن' دۆسییەیی کردبووەوە، لە ئێستادا دوای ئەوەی خۆی سەپاند بەسەر شارەوانییدا، خودی خۆی دەستیکردووە بە فرۆشتنی موڵکەکانی شارەوانی. قەیوم بەو تەندەرە ٦٨٠ ملیۆنییەی لە ١٦ی نیساندا ئەنجام دەدات، هەم دەبێتە دۆسییەدار هەم دەبێت فرۆشیار.
لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ ئاکەپە لەڕێگەی سەپاندنی قەیومەوە دەستی بەسەر شارەوانی ئاکدەنیزدا گرت، کە بە دەنگی گەل لەدەستی دەم پارتییدا بوو. لە دوای دەستبەسەرداگرتنی شارەوانی ئاکدەنیز، ئیدی سەربەخۆیانە دەستی بە گۆڕان و خراپکردنی خزمەتاکانی شارەوانیدا کرد.
جێگەی کاری ١٥٠ کرێکاری گواستەوە. ئەمەش ڕێگەی بۆ ئاستەنگیکردنی بەرهەمهێنان کردەوە. شۆفێرە بە ئەزموونەکانی ئۆتۆمبیلی بارهەڵگر، پسپۆرە کۆمەڵناس، دەرووناس و ئەندازیارانی گواستەوە و ناردینیە بوار و ناوچەی جیاوازەوە. کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی سیاسەتەکانی ژن ڕاوەستێندران و هەندێک خەباتکاریشی دەرکردن.
فرۆشتنی موڵکە نەفرۆشراوەکان
قەیوم لەگەڵ خۆسەپاندنیدا پێنج موڵکی گرانبەها کە فرۆشتنیان لە لایەن دادگاوە ڕاگیرابوو، لە ١٦ی نیساندا دەخاتە تەندەرەوە. لە تەندەرەکەدا ٢٧ هەزار و ٤٧٧ مەتر چوارگۆشەی زەوی بە بەهای ٦٨٠ ملیۆن لیرە دەفرۆشرێن. زیاد شەنەری قەیومی سەپێندرای ئاکدەنیز کە پێشتر بۆ ئەو موڵکوماڵانەی نەدەفرۆشران دۆسییەیی کردبووەوە. کەچی لە ئێستادا شەنەر هەمان موڵکوماڵ لەژێر ناوی قویومدا خستوونێتییە تەندەری فرۆشتنەوە. شەنەر کە دۆسییەیی "نابێت بفرۆشرێن"ی کردبووەوە، دواتر کە بووە بە قەیومی سەپێندراو، ڕێگەیی فرتوفێڵی یاسایی بۆ فرۆشتنی ئەو موڵکانە لە ئەنجوومەنی شارەوانییەوە دۆزییەوە. بەم شێوەیە ئێستا هەم دۆسدارە و هەمیش فرۆشیار؛ هەم قەدەغەکارە و هەم فرۆشیار.
لە بارەی بابەتەکەوە پەرلەمانتاری مێرسینی دەم پارتی عەلی بۆزان ئاماژەی بەوەدا ئەو ناکۆکیانەی لە بەڵگەکاندا هەیە ڕێی بۆ بێ یاسایی کردووەتەوە و ئەمەی گوت: "هەمان کەس هەم وەک قایمقام و هەمیش وەک قەیوم، کە خودی خۆی ڕێگەی لە پیش فرۆشتنی ئەو موڵکانەی شارەوانی گرتبوو، لە ئێستادا دەڵێت 'من دەیانفرۆشم'. پێویستە لە رووی یاسای و ئیداری و یاسایی سزادانیشەوە لێکۆڵینەوە لەم دۆخە بکرێت.
ئەم تەندەرانە بە تەنها بابەتی فرۆشتنی چەند بینا و موڵکێکی گرانبەها نییە. ئەمە مامەڵەکردنە بە فرۆشتنی موڵک گەلێکەوە کە لە لایەن دادگاوە فرۆشتنیان ڕاگیراوە، وە لە دۆخێکدا ئەنجام دەدرێت کە ئەنجوومەنی شارەوانی تێدا هەڵوەشاوەتەوە. پێویستە گەلی مێرسین ئەم دۆخە لە ڕووی دیموکراسی، دادگایی و ئایندەی سەرچاوەکانی گەل هەڵسەنگێنێت."