گەلی کانتۆنی جەزیرە گەیشتنە بەنداوی تشرین

گەلی کانتۆنی جەزیرە و کۆچبەرانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا بۆ بەشداریکردن لە چالاکیی و بەرخۆدانی بەنداوی تشرین گەیشتنە بەنداوەکە.

گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین و شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، بەردەوامن لە چالاکی ئێشکگری لە بەنداوەکە.

دەیان دانیشتووی شارەکانی تەل تەمر، دەرباسیە، زرگان، تەل بەراک، شەدادی، هۆڵ و حەسەکە، هەروەها کۆجبەرانی کانتۆنی عەفرین-شەهبا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن بۆ بەشداریکردن لە ئێشکگرییەکە.

گەلی جەزیرە و کۆچبەرانی عەفرین و شەهبا گەیشتنە بەنداوی تشرین و ئێشکگرییەکەیان لە دانیشتووانی قامیشلۆ و عامودا و تربەسپی و تەل حەمیس وەرگرت کە لە ٩ ی نیسانەوە لە بەنداوەکەن.