ئێشکگریی ئازادی لە مەخمور لەگەڵ گرووپی ١٢٤ هەمین بەردەوامە

ئێشکگری ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بۆ ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لەگەڵ گرووپی ١٢٤ هەمین هەمین، ٦٣٣ ڕۆژە بەردەوامە.

ئێشکگریی ئازادی لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) کە ٢٠ ی تەمموزی ٢٠٢٣ بۆ مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کرد، لەگەڵ گرووپی ١٢٤ هەمین، ٦٣٣ ڕۆژە بەردەوامە.

مەڕاسیمی دەور وەرگرتن لە گرووپی ١٢٣ هەمینەوە بۆ گرووپی ١٢٤ هەمین کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ناوەندی چاند و هونەری مەخمور، لە کۆمیتەی بنەماڵەی شەهیدان، بە خولەکێک ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی تەڤگەری ئازادیی دەستی پێ کرد.

چالاکییەکە بە درووشمی "بژی ڕێبەر ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "بژی بەرخۆدانی ئیمراڵی" بەردەوام بوو، گرووپی ١٢٤هەمین کە پێکهاتبوون لە ئەندامانی ناوەندی چاند و هونەری مەخمور ئێشکگرییان دەست پێ کرد.