سێ ژنه شۆڕشگێڕه‌كه له رانیه یادیان كرایه‌وه
له رانیه به بۆنه‌ی نۆهه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی پاریس رێورهسمێكی یادكردنه‌وه به پێشه‌نگایه‌تی رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان (رهژاك) سازكرا. هه‌ر سێ ژنه شۆڕشگێڕه‌كه به بیر هێنرانه‌وه.
له رانیه به بۆنه‌ی نۆهه‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی پاریس رێورهسمێكی یادكردنه‌وه به پێشه‌نگایه‌تی رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان (رهژاك) سازكرا. هه‌ر سێ ژنه شۆڕشگێڕه‌كه به بیر هێنرانه‌وه.
له قه‌زای رانیه‌ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی به بۆنه‌ی نۆهه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی سه‌كینه جانسر (سارا)، یه‌ك له دامه‌زرێنه‌رانی په‌كه‌كه، فیدان دۆغان (رۆژبین) نوێنه‌ری كه‌نه‌كه له پاریس و له‌یلا شایله‌مه‌ز (رۆناهی) ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجان به پێشه‌نگایه‌تی رهژاك مه‌راسیمێكی یادكردنه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
یادكردنه‌وه‌كه به خوله‌كێك وه‌ستان بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی كوردستان ده‌ستیپێكرد. دوای رێزلێنانه‌كه ئاشتی نوری ئه‌ندامی رهژاك قسه‌ی كرد و وتی: "نۆ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت، تێكۆشانی ئازادی له سه‌ر هێڵی سهكینهكان به ویست و ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه‌وه تادێت به‌رو لوتكه هه‌ڵده‌كشێت. ئێمه به‌ڵێنه‌كه‌مان بۆ هێڵی ئازادی ژن دووباره ده‌كه‌ینه‌وه. ئێمه له پێناو بونیاتنانی سیستمێكی دیموكراتیك و كۆتاییهێنان به سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار، فاشیت و نۆكه‌ر تێكۆشان ده‌كه‌ین و بۆ هه‌موو شتێك ئاماده‌ین.
له‌دوای وتاره‌كه، له‌باره‌ی ژیان و تێكۆشانی سه‌كینه جانسز و هاوڕێكانی به‌ڵگه فیلمێك نمایش كرا.
هـ . ب