'ساڵی ٢٠٢٥ دەکەینە ساڵی بەرزکردنەوە و فراوانکردنی تێکۆشان'

لە ٢٠مین ساڵیادی دامەزراندنیدا کۆنگرەی ستار رایگەیاند، "دەبێت ئاستی تێکۆشانمان بگەیەنینە لوتکەی سەرکەوتن و سەربکەوین'.

بەبۆنەی بیستەم ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرەی ستار ژنانی کانتۆنی فورات لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد کۆبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیەندراوێکیان خوێندەوە.

راگەیەندراوەکە لەلایەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ماجیدە حسێنەوە خوێندرایەوە. لە راگەیەندراوەکەدا ٢٠مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرەی ستار لە سەرجەم ژنانی شۆڕشگێڕ و ژنانی جیهان پیرۆز کراوە. هەروەها راگەیەندرا، "لە کەسایەتی لەیلا، زەهرا، هەبوون، ئارین و سۆزدارەکان هەموو شەهیدانی بزوتنەوەی ئازادی بەبیردەهێنینەوە و بەژنی خۆمان بەرامبەریان دادەنەوێنین".

دەقی راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"بیستەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆنگرەی ستار لە سەرجەم ژنانی شۆڕشگێڕ پیرۆز دەکەین. دامەزراندنی کۆنگرەی ستار بە واتای دامەزراندنی داد و بونیادنانی کۆمەڵگەی ئەخلاقی- سیاسییە. ژنان خۆیان رێکخست و لە تەواوی جیهان دەنگیان دایەوە. ئەوەش لە کۆبانێ سەلمێندرا. بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بتوانین بەرخودانی ژنان بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی' فراوان بکەین، دەبێت زیاتر تێبکۆشین.

بە سیاسەتی چەپەڵ رۆژانە ژنان بە کۆمەڵکوژیدا تێدەپەڕێنرێن. لە بەرامبەردا ژنان لە هەموو گۆڕەپانێکدا خۆیان رێکدەخەن. لە کەسایەتی ژندا مرۆڤایەتی دەکرێتە ئامانج، بەڵام ئەمجارەیان ژنان مۆری خۆیان لە تەواوی جیهان دەدەن. کاتێک ئێمە جۆش و مرۆڵانی ژنانی شۆڕشگێڕی وەک یەژاستار دەبینین، دەزانین کە هەڵوێستی ژنان لە بەرامبەر پیاوسالاری و داگیرکەری بەرزە و بە دەنگێکی دلێرەوە خۆڕاگری دەکەن. لە ژێر چەتری کۆنگرەی ستاردا ژنان خۆیان رێکخستووە. ژنان هەرگیز لە بەرامبەر سیاسەتی پیاودا بێدەنگ نەبوون. بە پێچەوانەوە ژنان بە راستی خۆیانەوە لە بەرامبەر هەموو جۆرە توندوتیژییەک وەستاونەتەوە.

ئەمڕۆ لە دامەزراندنی حکومەتی نوێی سوریادا دەیانەوێت دیسان مافی ژنان پێشێل بکەن و بەنەبوو دایبنێن. پێویستە ژنان خۆیان لە ژێر چەتریکۆنگرەی ستاردا ببینن و زیاتر لە هەموو کاتخۆڕاگری بکەن. وەک چۆن ئێستا لە بەنداوی تشرین یەپەژە خۆڕاگری دەکات و وەک چۆن لە کۆبانێ داعش شکستی هێنا، عەقڵیەتی پیاوی سەردەستیش چارەنوسی شکستە. دەبێت بەرامبەر هەموو جۆرە توندوتیژیەک سەربکەوین. بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەنگیدایەوە، پێویستە ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر بەو رۆحەوە لە بەرزترین ئاستدا بکەوینەخۆ و ئاستی تێکۆشانمان بگەیەنینە لوتکەی سەرکەوتن".