ڕۆژی ١١ـی تەمووزی ٢٠٢٥ لە ئەشکەوتی جاسەنە سەر بە شارۆچکەی دووکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە مەراسیمێکی سیمبولیکدا گرووپێکی گەریلا بە ناوی گرووپی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” کە ژمارەیان ٣٠ گەریلا بوو، لە چوارچێوەی بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ چەکەکانیان لەناوبرد، لە بارەی پرۆسەکە و ئەو مەراسیمەوە، شۆرش خدر، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ئۆجەلان بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات (ANF) قسەی کرد.
'قۆناغێکی مێژووییە هاتۆتەپێش'
شۆرش خدر، ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ئۆجەلان لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بە ئامانجی پرۆسەکە کرد کە لە سۆنگەی هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە دۆخەکەو و گوتی: "لەناوبردنی چەک بەشێوازێکی سیومبولی لە لایەن پارتی کرێکارانی کوردستان 'پەکەکە' لە چوارچێوەی ئەو بانگەوازە مێژووییەی بەڕێز ڕێبەر ئۆجەلان بوو کە لە ٢٧ی شوباتدا بانگەوازی کرد وەکو پێشنیارێک بۆ پارتی کرێکاریانی کوردستان، کە بەڕێزان پێیان وایە ئەم قۆناغە قۆناغێکی مێژوویە هاتۆتە پێش، قۆناغەکە جیاوازە لە هەموو قۆناغەکانی ڕابردوو، ئەو بانگەوازەی بەڕێز ئۆجەلانیش لە سۆنگەی هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە دۆخەکەو، لە سۆنگەی خوێندنەوەی قووڵی بەڕێز ئۆجەلانە بۆ قۆناغەکانی ڕابردوو بۆ مێژوو کە پێیان وایە لەماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوو خەبات و تێکۆشانی پارتی کرێکارانی کوردستان توانییەتی ئەو قۆناغە تێپەڕێنێت کە نەتەوەی کورد بەتایبەتی لە باکوری کوردستان کە لە لێواری مەرگ بوو و نزیک لەناوچوون بوو، ئۆجەلان توانیویەتی لە ماوەی ئەم ٥٠ ساڵە وەکو پارتی کرێکارانی کوردستان و کورد بوونی خۆی بسەلمێنێت".
'تورکیا بە هەموو پێکهاتە و نەتەوەکانی خۆی رزگار ئەبێت'
شۆرش خدر ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕزگاربوونی تورکیا لە قەیرانەکان تەنها وەکو نەتەوەیەک نییە هەڵبەت بۆ هەموو پێکهاتەکانە تورکیا دەستکەوتە و وتی: "لە تورکیا بە تایبەتی دەسەڵاتدارانی مەهەپە کە دەوڵەتی قۆڵن ستراتیژی دەوڵەتی تورکیا بەڕێوە دەبن بە ناچاری چوونەتە ئیمرالی بۆ لای بەڕێز عەبدوڵا ئوجالان، کە ئێستا دەوڵەتی تورکیا تووشی قەیرانی سیاسی ئابوری کۆمەڵایەتی بووە، بەدیموکراتی کردنی تورکیا ڕزگاربوونی دەوڵەتی تورکیا تەنها وەکو دەوڵەتێک و نەتەوەیەک نییە بەڵکو بۆ هەموو پێکهاتەکانە بۆ کورد بۆ تورک بۆ عەرەب بۆ چەرکەس و هەموو ئەو پێکهاتانەی کە لەناو تورکیا دەژین دانپێدانانێکی زۆر باشە، تورکیا دوای چەندین ساڵ لە نکۆڵی کردن لە نەتەوەی کورد ئێستا گەیشتووەتەوە ئەو باوەڕەی بێت و داوا لە بەڕێز ئۆجەلان بکات کە لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشن و کێشەکانیان چارەسەر بکەن، بەڕێز ئەوجەلان بەو بەرپرسیاریەتە هەستا و توانی لە ٢٧ شوبات بانگەوازی ئاشتی بکات و داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان بکە کە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە وەچەکەکانیشیان بێ دەنگ بکن".
'چەک سوتاندن لە شکەوتی جاسەنە چەند ڕەهەندێک لەخۆ دەگرێت'
شۆرەش خدر باسی مێژویی ئەشکەوتی جاسەنەی کرد و ئەلێت هەڵبژاردنی ئەو شکەوتە لەلایەن گەریلاوە واتای ئەمەیە کە گەریلاکان لەوێ چەکەکانیان بێ دەنگ دەکەن لە بەرامبەر ئەوەدا خەباتی ئاشتی بەڕێوەدەبەن و ڕایگەیاند: "لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە ئەشکەوتی جاسەنە مەراسیمێکی پڕ شکۆ بەڕێوەچوو، بەئامادەبوونی هەموو چین و توێژەکان لەسەر ئاستی هەرێمی و ئاستی نێودەوڵەتی بەشدارییان کرد، بەشێوازێکی سومبولیک گەریلاکان چەکەکانیان سووتاند کە ئەمە بۆخۆی چەند ڕەهەندێک لەخۆ دەگرێت، کە بگەڕێنەوە بۆ مێژوو بۆ ساڵی بیستەکانی سەدەی ڕابردوو دەبینین شێخ مەحمودی حەفید خەبات و تێکۆشانی دژبە داگیرکاری دەوڵەتی ئینگلیز دەکات کە دەچێتە ئەشکەوتی جاسەنە، ڕۆژنامەی 'بانگی حەق' لەوێ بڵاودەکاتەوە، پەکەکەش بۆیە ئەوەیان هەڵبژاردووە هەر وەکو لەو ڕەهەندەوە کە چەکەکانیان بێ دەنگ دەکەن لە بەرامبەر ئەوەدا خەباتی ئاشتی، خەباتی مەدەنی، سیاسی و مافی پەرلەمانتاری بەڕێوەئەبن."
'گەورەترین سەرکەوتنە بۆ بزووتنەوەیەکی وەکو پەکەکە'
لە کۆتایدا شۆرش خدر، ئەندامی کۆمیتەی ئازادی ئۆجەلان، ئاماژە بەوەدا کە پرۆسەکە باش بەرێوەئەچێت و تیشکی خستەسەر بەرێوەچوونی پرۆسەکە کە ئەمە دەستکەوتی پەکەکە و هێز و پۆتانسیەلی سەرۆک ئاپۆیە و وتی: "بڕوای تەواومان بە بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان و هەوڵەکانی دەم پارتی هەیە، هیوا و ئومێدی تەواومان بە پەکەکە هەیە کە ئەم هەنگاوە بە جدی دەبەنەپێش، بەڵام گرنگە لە بەرامبەر ئەوەش دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی جدی بنێت، سەرۆک کۆماری تورکیا ئەردۆغان کە وتارێکیدا دان پێدانانێکی زۆر ئاشکرای پێوە دیاربوو کە دەڵێن ئێمە نەمانتوانی لە ڕابردوودا سیاسەتێکی تەندروست لەگەڵ کورددا بکەین، کە ئەمە بۆ خۆی گەورەترین سەرکەوتنە بۆ بزووتنەوەیەکی وەکو پارتی کرێکارانی کوردستان کە ٥٠ ساڵە لە خەبات و تێکۆشاندایە، کە ئەمە دەستکەوتی پەکەکە و هێز و پۆتانسیەلی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلانە، بە خۆشحاڵییەوە پڕۆسەکە تائێستا زۆر باش چۆتەپێش هەڵبەتە ئەوەش کە بەشێکی زۆری سەر کەوتنەکانی ئەم پرۆسەیە هەنگاوەکانی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلانە، چونکە هەموو هەنگاوەکان کە نراون بۆ پرۆسەی ئاشتی بە وردی ڕێبەر ئۆجەلان ئاگادارەو لە نزیکەوە سەرپەرشتی پرۆسەکان دەکات و ئاگاداری هەموو ئەو هەنگاوانەیە کە لەلایەن شاندی ئیمڕاڵی و شاندی دەم پارتی دەنرێت".