سزای زیندانیکردنی ژنە چالاکوانێک جێبەجێ دەکرێت
دادگای سنە ژنە کوردی چالاکوان و ڕۆژنامەنوس، ژینا مودەڕیس گورجی ئاگادارکردووەتەوە لە سەپاندی سزای زیندانیکردن بەسەریدا.
دادگای سنە ژنە کوردی چالاکوان و ڕۆژنامەنوس، ژینا مودەڕیس گورجی ئاگادارکردووەتەوە لە سەپاندی سزای زیندانیکردن بەسەریدا.
ژینا مودەڕیس گورج کە یەكێکە لە ژنە چالاکوانە دەستبەسەرکراوەکانی شۆڕشی 'ژن، ژیان، ئازادی' بە پەیامێک لە لایەن دادگای سنەوە ئاگادار کراوەتەوە سزای زیندانیکردنی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
لەوبارەیەوە ژینا مودەڕیس گورج لە دیجیتاڵ میدیای ئینستاگرامی خۆیدا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە ئاماژەی بەوەداوە؛ لە لایەن لقی ٤ـی جێبەجێکاری سزای سنە، بەڵگەیەکی بە دەست گەیشتووە کە دەبێت ڕۆژی شەممەی داهاتوو خۆی ڕادەستی زیندانی ژنانی سنە بکات بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی و نوسیوێتی: "بە تۆمەتی پێکهێنانی گرووپێکی 'نایاسایی و پڕوپاگەندە کردن' دژی حکومەت سزای ١٦ مانگ زیندانیم بەسەردا سەپێندراوە."