تورکیا کۆتا چانسی خۆی بەفیڕۆ دەدات
پڕۆسەی چارەسەری ڕێبەر ئاپۆ بۆ تورکیا ڕێگەی ڕزگاری و چانسێکە. بەڵام بەداخەوە ئەم کۆتا چانسە بە فیڕۆ دەدرێت. هەوڵی درێژکردنەوەی ئەو زهنیەتە دەدرێت کە تورکیایی گەیاندووە بەم حاڵە.
پڕۆسەی چارەسەری ڕێبەر ئاپۆ بۆ تورکیا ڕێگەی ڕزگاری و چانسێکە. بەڵام بەداخەوە ئەم کۆتا چانسە بە فیڕۆ دەدرێت. هەوڵی درێژکردنەوەی ئەو زهنیەتە دەدرێت کە تورکیایی گەیاندووە بەم حاڵە.
جێگەی خۆیەتی مرۆڤ جارێکی دیکە و بە ئاشکرا تیشک بخاتە سەر ئەم حەقیقەتە. بە تەنها ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەتوانێت لە نێوان کوردان و تورکیادا ئاشتی بێنێتە ئاراوە. ڕۆشنبیر، نوسەر، سیاسەتمەدار، هونەرمەند و بە تایبەت کاربەدەستانی دەوڵەت زۆر باش بەم ڕاستییە دەزانن. بەڵام ڕژێمێکی ئەوەندە گەورە و ترسنۆک ئافرێندراوە کە هیچ کەسێک نەتوانێ بەشێوەیەکی ڕاست باس لەم حەقیقەتە بکات. لەبەرئەوەی دەزانن گەر باس لە شتێکی ئاوا بکەن چییان لێ بەسەردێت.
نموونەی تورگوت ئۆزالی سەرککۆمار لە ئارادایە. ئۆزال گوتبووی "دەتوانین لەگەڵ کورداندا سەبارەت بە فیدراسیۆن قسەبکەین" لە ئەنجامدا بە گیانی خۆی باجی ئەم قسەیەیی دا. وە نموونەی سەرۆکوەزیران نەجمەدین ئەرباکان لە ئارادایە. نەجمەدین ئەرباکان سوێندی "من تورکم، ڕاستم.." بیرهێنابووە و گوتبووی "گەر تۆ وابڵێیت، کەسێک دەرکەوێت و دەڵێت منیش کوردم و ڕاستم..." باجی ئەم قسەیەیی ژیانی سیاسیانەی خۆی بوو. تەنهام لەبەر ئەم قسەیەیی ئەرباکانیان خستە دۆخێکی لە مردن خراپترەوە.
بۆچی لێرەدا ئەمە باسەکەین؟ لەبەرئەوەی بەشێوەیەکی جددی نزیکی دیدارەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شاندی دەم پارتی و نەخشەڕێگەکان نابن. دەسەڵاتداری ئاکەپە تەنها دەڵێت "دەبێت پەکەکە خۆی هەڵوەشێنێتەوە." شتێکی دیکە ناڵێت! گەر پەکەکە خۆی هەڵوەشێنێتەوە ئەوا چی ڕوودەدات؟ مەگەر پێش ٥٠ ساڵ پەکەکە هەبوو؟ کوردان لە 'کۆمەڵگەی ئایینی کورد' و بەدواوە بە سەدان ڕێکخراوە دامەزراندووە. با ئەم ڕێکخراوانە بدەینە لایەکەوە، ڕێکخستی هۆز و تیرە هەیە، کۆمەڵگەیەک کە بە هەزاران ساڵ بە شێوەیەکی ڕێخکستن کاری هەبووبێت و بەردەوامی دەدات بە خۆی. لە هەمان کاتدا وەک هۆز و تیرە لە بەرەنگارییدان. هاوکات وەک شێخ و سەیدەکان بەرخۆدانیان کردووە و بە ڕێکخستناکری سیاسی و سەربازی نوێوە بەرخۆدانیان کردووە. ئینجا گەر پەکەکە هەڵبوەشێنرێتەوە، داخۆ کورد ڕێکخستنێکی نوێ دانامەزرێنێت؟ بۆ مەگەر ناتوانن لە هەمان ڕووەوە خۆیان بە ڕێکخستن بکەن و بەرخۆدانی ئازادی بەڕێوەببەن؟
ناوەندی ئەو پارتانەی کە شاندەکەی دەم پارتی سەردانیان کردوون دەڵێن "ئەم هەواڵدانانە سەنگینە، بە گرنگی دەبینین و پشتگیری دەکەین"، بەڵام "کام هەوڵدان بەنرخە، چی بە باش دەبینن و پشتگیری دەدەنە چی؟ باس لەمە ناکەن و ناوی لێنانێن. لەبەرئەوەی دەترسن. نموونەکانی ئۆزال ئەرباکان دێننە بیری خۆیان و باس لە حەقیقەتی کورد ناکەن. ئەمەش وەک 'پسپۆری و لێزانی سیاسی' دەبینن. هەڵبەتە ئەم هەڵوێستە خزمەتەکردنە بە درێژکردنەوەی تەمەنی دەسەڵاتی تەیب ئەردۆغان کە هەموو شتێکی پەیوەست کردووە بە دەسەڵاتداری خۆییەوە.
لە ئێستادا لە تورکیا بە قسەکردنیش بێت باسی 'ئاشتی' دەکرێت و چاوەڕانی لە ئیمراڵی دەکرێت، بەڵام بۆ ئەمە هیچ بیرکردنەوە، سیاسەت و قسەیەکی هاوکارانەی گونجاو نییە. سەرنج بدەینە ئاکەپە: تەیب ئەردۆغان و وتەبێژی ئاکەپە و بەرپرسانی دیکەیان بە بەردەوامی دەڵێن "پەکەکە بنژێرێت." بۆئەوەی پەکەکە وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆرستی" ڕابگەیەنرێت و پلانی هێرشی نوێ بە ئامانجی لەناوبردنی پەکەکە ئەنجام بدات، دەچێتە بەغدا و دیمەشق. دەستبەسەر شارەوانییەکانی دەم پارتییدا دەگرێت کە بە هەڵبژاردن بەدەستی هێناوە و قەیومیان بەسەردا دەسەپێنێت. هەموو شتێک دەگرێتەبەر بۆئەوەی ئاڵۆزی و بشێوی لەگەڵ جەهەپەدا بنێتەوە. ڕۆژنامەوان، سیاسەتەمەدار و هەموو دژبەرەکانی خۆی وەک ئۆپۆزسیۆن دەبینێت و دەستگیرییان دەکات و دەیانخاتە زیندانەوە. لە بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق کوردان و خەڵکانی سڤیل بۆردوومان دەکات و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدات. ئاشکرایە دەسەڵاتداری ئاکەپە شەڕ دەقۆزیتەوە و تەمەنی خۆی لەسەر شەر درێژەکاتەوە.
ئایە لەم هەموو گرتنەبەر و نزیکایەتییانەیدا جددییەت و ڕوونی هەیە؟ بە شێوەیەکی ڕوون دیارە کە نییە. هەڵبەتە لەسەر کوردستان شەڕ گەرمتردەبێت. هەوڵدانەکانی ئیسرائیل و ئێران تابێت زیاتر دەبن. دەسەڵاتداری ڕژێمی بەعس لە سووریادا ڕوخاو و نۆرە هاتوتەسەر تورکیا. لەسەر بناغەی ڕێگەی نوێی وزە کە تورکیایی تێدا خراوەتەدەر، تەواوی دەریای سپی ڕۆژهەڵات پاککراوەتەوە، نۆرەی قوبرسە. لە ٢٤ی تەمموزی ١٩٢٣دا بە پاڵپشتی بەریتانیا و فەرەنسا لە دژی کوردان ڕێککەوتنامەی لۆزان واژۆ کرا. بەڵا ئێستا هیزێکی جددی کە هاوکاری بکات لە دژبەری کورداندا بوونی نییە. ئاشکرایە سیاسەتی دووژمنایەتی و دژبەری تورکیایی گەیاندە کەناری داڕوخان و خستییە ناو کارەساتێکی گەورەوە. تاکە هێزێک بتوانێت تورکیا لەم کارەساتە ڕزگار بکات، دیموکراتیزەکردنی تورکیایە لەسەر بنەمای ئازادی کورد. تاکە کەسێکیش بتوانێت ئەمە بێنێتەئاراوە ڕێبەر ئاپۆیە.
زۆر بەڕوونی دەبیندرێت ئەو پرۆسە چارەسەرییەیی ڕێبەر ئاپۆ کۆتا ڕێگەی ڕزگاری و چانسە بۆ تورکیا. بەڵام بەداخەوە ئەم چانسە بەفیڕۆ دەدرێت. هەوڵدەدرێت درێژە بەو زهنیەت و سیاسەتە بدرێت کە تورکیا گەیاندووە دۆخە. لەم بابەتەدا نزیکایەتی جددی و ڕوون لە ئارادا نییە و بە درووستی نزیکی حەقیقەتی گەلی کورد و مافە دیموکراتیکییەکانی نابن.
دەتوانرێت بگوترێت "تورکیا ئاشتی ناوێت، وەک سەدساڵی ڕابردوو و دوای ئەوەیش لە دژی کوردان شەڕ بکات و درێژە بە هەبوونی خۆی بدات!" هەڵبەتە ئەمەش فکر و سیاسەتێکە لە ئەنجامی پراکتیک و زهنیەتی سەدساڵە لە ئارادایە. داخۆ ئەم زهنیتە هیچ سوودێکی گەیاندووە بە تورکیا؟ هەڵبەت هیچ سوودێکی نییە. قەیرانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسی کە لەمڕۆدا بەرۆکی تورکیایی گرتووە و لە ئارادایە.
جگە لەمە بنەمایی جیهانێکی هاوشێوەی سەدەی ڕابردوو کە تورکیا خۆی ڕاگرێت لەسەری چیتر لە ئارادا نییە. ئەو جیهانەی ئێستا دەوڵەتی تورکی تێدایە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لە گۆڕەپانی عەرەبییدا سیسەتمی دەوڵەت-نەتەوە هەوڵوەشاوەتەوە و لە ئێستادا نۆرە هاتوتەسەر دەوڵەت-نەتەوەی تورک. بەم زهنیەت و سیاسەتی ئێستایەوە هیچ جیهانێک نییە کۆماری تورکیا بۆی بچێت و درێژە بە ئایندەی خۆی بدات.
بۆیە دەبێت هەموو کەسێک لە تورکیا، بەتایبەت دەبێت ئیدی دەسەڵاتداری جددی و ڕوون بێت. جددییەت و ڕوون بوون پێش هەموو شتێکە. لەبەرئەوەی هیچ شتێک نەماوە لەماوەی ئەم سەدساڵەی خۆییدا دەوڵەت نەیکردبێت. بە سەدان و هەزارن مرۆڤ چۆن کوژراون و ئێسک و پروسکێیان لە کوێیە، هێشتا نادیارە. دوچاربوون بە پرسی جددیی ڕابردووەوە لە ئارادایە. بۆئەمەش پێش هەمووشتێک جددی و ڕوون بێت، بۆئەوەی دووچاری ئایندە ببێت، بە نزیکایەتییەکی نزیکانە هەستێت و بە درووستکردنی کۆمیسۆنێکی بەرپرس و پەیوەندیدار دەست پێبکات.
گەر تورکیا لەگەڵ دەسەڵاتداری و ئۆپۆزسیۆنیدا جددی بێت، کاتێک بۆ بەرەوپێشبردنی دەستپێشخەری ئاشتی و چارەسەری کە ڕێبەر ئاپۆ دەیەوێت بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆی خۆی، دەبێت لە کوێوە دەستپێبکەین؟ ڕوونە مەرجی یەکەم ئەمەیە؛ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی دوولایەنەیە. بەبێ ئاگربەست ڕوونە کە لە ژینگەی شەڕی ئێستادا گفتوگۆیەکی کراوە و ئاسوودە ناکرێت. هەروەها ئەزموونی ئاگربەستە یەکلایەنەکانی ڕابردوو کە چەندین جار ڕاگەیاندراوە دەرخەری ئەوەیە بەبێ ئاگربەستێکی دوولانەیە گفتوگۆ و بڕیارێکی جددی درووستنابێت.
مەرجی دووەمی دەستپێکردن ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک بە ڕاستی هەبوونی گەلی کورد و مافە دیموکراتیکەکانی لە ئاستی زهنیەت و سیاسەتەکانیدا قبوڵ بکات و بۆ نوسینەوەی دەستوری بنەڕەتی و هەموارکردنەوەی یاسایی بە گوێرەی ئەمە بکەوێتە هەوڵدانەوە. گەر گۆڕان و هەموارکردنەوەیەکی یاسایی نەبێت، گوتنی "دان بە حەقیقەتی کورددا دەنێین' هیچ دەرنجامێکی ڕوونی لێ ناکەوێتەوە. لە ساڵی ١٩٩٢دا سولەیمان دەمیرلی سەرۆکوەزیران گوتی، "دان بە حەقیقەتی کورددا دەنێین" و دواتر وەک سەرۆکوەزیران ٧ ساڵ هەماهەنگی لەشەڕی قڕکردنی کوردان کرد. هەروەها گەر هەبوونی کوردان وەک گەل لە ڕووی فکری و سیاسی، جددی و دڵسۆزانە قبوڵ نەکرێت، لە چارەسەری پرسی کورددا ناتوانرێت هەنگاوێکی یەک لایەنە بنرێت. بۆیە هەر کەسێک چەمکی "پرسی کورد" لە ڕوانگەی خۆیەوە وەردەگرێت. هەروەها بۆ نکۆڵیکردنی هەبوونی کورد، نکۆڵی لە هەبوونی مێژوویی تورکیش دەکرێت، بۆ نموونە، بەراستیش ئایا تورک وەک نەتەوەیەک لە ئاسیای ناوەڕاستەوە هاتوون؟ یانیش بەشێکن لە دەوڵەتی سۆمەر؟ یانیش ئەوانەی کە لەرووی هاوڵاتییبوونەوە سەر بە دەوڵەتی کۆماری تورکیان راستە؟ لەراستییدا لە پێناسەی مێژوویی گەلی کورد-دا کێشەیەکی جددیی بەدی ناکرێ، بەڵام کێشە لە پێناسەکردن و ڕوانینی مێژوویی تورکدا هەیە، لەبەر ئەوەش دەبێت بەر لە هەموو شتێک پێناسەیەکی راست و زانستییانە بۆ تورکبوون بکرێت.
مەرجی سێیەمی دەستپێکردنیش، کۆتاییهێنان بە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵیی و خوڵقاندنی هەلومەرجی ئازاد و سەلامەتییە بۆ کارکردنی رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەر ئاپۆ لەم دۆخەی ئێستایی ئیمراڵییدا چۆن دەتوانێت پەیام بڵاوبکاتەوە و کێ دەتوانێت خۆی پێ بگەیەنێت؟ بەهۆی هەلومەرجەکانی گۆشەگیرییەوە، پەکەکە و هەموو لایەنەکانی دیکە چۆن دەتوانن دیداری لەگەڵ ئەنجام بدەن یان زانیاریی لەبارەیەوە وەربگرن؟ هەرخۆی بەردەوام لەژێر فشار و ئەشکەنجەی دەروونیدایە، بۆ نموونە، لێدوانەکانی ئەردۆغان و بەرپرسانی ئاکەپە کە دەڵێن "دەبێت دەستبەجێ پەیام بڵاوبکاتەوە" داخۆ فشار و ئەشکەنجە نییە لەسەر رێبەر ئاپۆ؟ لەبەر ئەوەش بە فشار و ئەشکەنجە پرسەکە چارەسەر ناکرێت، بەڵکو چارەسەرەکردن و چارەسەرییەکی دیموکراتیک پێویستی بە ژینگەیەکی ئازادی کارکردن هەیە.
سەرچاوە: یەنی ئۆزگور پۆلەتیکا