یەکێتی ژنانی گەنج ٥ هەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا
یەکێتی ژنانی گەنجی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێنجەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا.
یەکێتی ژنانی گەنجی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێنجەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا.
یەکێتی ژنانی گەنجی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە درووشمی "بە شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، ئازادبکە ڕێبەرێتی" بە بەشداری ٣٠٠ نوێنەر لە حەسەکە پێنجەمین کۆنگرەی خۆی ئەنجامدا. گۆڕەپانی کۆنگرەکە بە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و شەهیدان ڕازێنرایەوە، بێ وەستان درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، دیدگای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان خوێنرایەوە، پاشان نرخاندنی ژنانی گەنج خرایەڕوو. هەروەها سینڤزیۆنێک لەلایەن ڕاگەیاندنی ژنانی گەنجەوە پیشاندرا.
هاوسەرۆکی دەستەی گەنجان و وەرزشی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هێڤا بەکر قسەی کرد، ڕایگەیاند ئەنجامدانی ئەم کۆنگرەیە لەلایەن ژنانی گەنجەوە لەژێر هێرشی داگیرکارییدا، زۆر گرنگە، دووپاتی کردەوە خەونی شەهیدان بەدی دەهێنن.
وتەبێژی گشتی یەکێتی ژنانی گەنجی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بێریتان ڕۆژ ڕایگەیاند لە کۆنگرەدا نرخاندن بۆ خەباتی چوار ساڵەیان دەکەن و نرخاندنەکان دەبنە بڕیار و لە نزیکترین ماوەدا جێبەجێ دەکرێن، گوتی: "لەکوێ ژنێکی گەنج هەبێت لەوێ خۆمان ڕێک دەخەین و خەبات دەکەین".
کۆنگرەکە بە بۆچوون و پێشنیارەکان بەردەوام بوو، پاشان ٢٥ ئەندام بۆ بەڕێوەبردنی یەکێتییەکە هەڵبژێردران.
کۆنگرەکە بە بەڵێن و درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.