لە ڕاگەیاندراوەکەی دەم پارتی گوتراوە: "ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان لە زیندانی سینجاندا سەردانی زیندانی کراو هاوسەرۆکی کەجەدە لەیلا گۆڤەن و سیاسەتمەدارانی دیکەی کردووە. لە چاوپێکەوتنەکەدا بوڵدان لەسەر دواین سەردانی ئیمراڵی لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان زانیاریدا. لە چاوپێکەوتنەکەدا پرۆسەکە هەڵسەنگێندرا و پێشنیارانی ژنان لە زیندان وەرگیرا.
لەیلا گۆڤەن ئاماژەی بەوەکرد، کە هەموو ژنە سیاسەتمەدارەکانی زیندانی لە سینجان، پشتیووانی پرۆسەی چارەسەری بەڕێز ئۆجالانن و خاوەندارێتی لە ئیرادەی چارەسەری دەکەن. هەروەها گوڤەن سڵاوی سیاسەتەمەدارانی ژنی لە پرۆسەکە گەیاند بە پەروین بوڵدان".