ژنە چالاکوانێک بۆ پەخشان عەزیز و وریشە مورادی چالاکی ئەنجامدا

مەریام ساداتی پاریزەری مافەکانی مرۆڤ لە پێش گرتووخانەی ئەوین لە تاران چالاکی شەرمەزارکردنی سزای لە سێدارەدانی ئەنجامدا.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە دوای شۆڕشی 'ژن ژیان ئازادی'یەوە فشارەکانی لەسەر ژنان زیاتر کردووە. دەسەڵاتداری ئێران هەڕەشە لە ژنان دەکات و زیندانیکردنی ژنانیش لە پەرەسەندایە. یەکێک لەو ژنانەی کە پێشتر ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا و لە گرتووخانەی ئەوین ڕاگیرا، پارێزەری مافەکانی مرۆڤ مەریام سادات یەحیاییە.

لە دژی سەپاندنی سزای لەسێدارەدان و سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر هەردوو ژنە چالاکوانی کورد پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی لە لایەن دەسەڵاتداری ئێرانەوە، ژنە چالاکوان مەریام سادات چالاکی شەرمەزارکردنی ئەنجامدا.

مەریام لە چالاکییەکەدا لە پێش زیندانی ئەوییندا پانکارتی "نەخێر بۆ لە سێدارەدان"ی بەرزکردەوە، کە لەسەر پانکارتەکان ناوی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی نوسرابوو. مەریام سادات بانگەوازی لە دەسەڵاتی ئێران کرد هەموو بڕیارەکانی لە سێدارەدانی زیندانیانی سیاسی ژن هەڵبوەشێننەوە.