ژنان بۆ بەشداری لە گردبوونەوەی ئێلیح رێپێوانیان کرد

بەمەبەستی بەشداری لە گردبوونەوەی 'دیموکراسی و ئازادی' لە ئێلیح، بە پێشەنگایەتی تەژەئا ژنان لە پارکی یڵماز گونەی تا گۆڕەپانی گردبوونەوە رێپێوانیان کرد.

پلاتفۆرمی رێکخراوە دیموکراتیکەکان ئەمڕۆ لە ئێلیح گردبوونەوەی 'دیموکراسی و ئازادی' سازدەکات. بەر لە گردبوونەوەکە ژنان بە پێشەنگایەتی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە پارکی یەڵماز گونەی کۆبوونەوە. ژنان پلاکاردێک بە نوسراوی "لە دژی گۆشەگیری ژنان خۆڕاگری دەکەن"یان بەرزکردەوە و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، "شارەوانی بۆ ئێمەن"، " بە بەرخودان سەردەکەوین" و "بژی بەرخودانی گەلی کورد"یان وتەوە.

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەڕێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئوچار، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) تولای حاتەمئۆگیولاری، هاوسەرۆکی شارەوانی، چالاکوانی تەژەئا ئایلا ئاکات ئاتا و پەرلەمانتارانی دەم پارتی بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد.

ئەو هاووڵاتیانەی لە دەوروبەری رێپێوانەکە تێپەڕدەبوون پشتیوانی خۆیان بۆ چالاکوانان دەربری.