ژنانی زەنوبیا: لەگەڵ دەستوورێکیداین ڕۆڵی کاریگەر بە ژنان بدات لە پرۆسەیی سیاسییدا

ئەنجوومەنی کۆمەڵەی ژنای زەنوبیایی دێرەزۆر بانگەوازی بۆ کۆدەنگی نیشتیمانی بەرفراوان کرد بۆ نووسینەوەی دەستوورێکی ڕەوا، کە تێیدا ڕۆڵی ژنان لەبەرچاو بگرێت.

ژنانی زەنوبیا

ئەنجوومەنی کۆمەڵەی ژنای زەنوبیایی دێرەزۆر دەربارەی پێشهاتە سیاسییەکانی ئەم دواییانە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، سەحەر مستەفا خوێندرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ڕەخنە لە نووسینەوەی دەستووری بنەڕەتی سووریا کرا و تێیدا ئاماژەکرا بەوەی دەسەڵاتی دیمەشق ئیرادەی گەلی سووریا و هیواکانیان بەرەو گۆڕانکاری دیموکراتیکی پشتگوێ دەخات.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا دەسنیشان کرا، پێویستە هەموو حکومەتێک کە ئارامی و گەشەکردنی سووریایی بوێت، لەسەر بنەمای کۆدەنگی نیشتیمانی بەرفراوان بێت، کە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە نوێنەرایەتی هەموو پێكهاتەکانی گەلی سووریا بکات.

ئەنجوومەن لە ڕاگەیاندراوەکەییدا پشتگوێخستنی ژنانی لە ژیانی سیاسییدا ئیدانە کرد و گوترا: "لە حکومەتی ئێستایی دیمەشقدا نوێنەرایەتی ژنان ڕووکەشییە و هیچ ڕۆڵێکی کاریگەری لە کۆمەڵگەدا نابێت."

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی بۆ پێکهێنانی دیالۆگی نیشتیمانی بەرفراوان کرا، کە تێیدا هەموو لایەنەکانی سووریا تێیدا بەشداربن، تا ئەوەی بگەن بە چارەسەرێکی سیاسیی بۆ کۆتایهێنان بە هەموو قەیرانەکان و هیوایی ئازادی، دادپەروەری و دیموکراسی گەلی سووریا پێکبێت.

ئەنجوومەن پشتگیری لە بڕیاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کرد بۆ ڕەتکردنەوەی بڕیارەکانی دەسەڵاتی دیمەشق. لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا ئەنجوومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا پەیوەستبوونی خۆی بە خواستەکانی سووریایەکی دیموکراتیکی هاوبەشی ناناوەندی دووپات کردەوە.