لە ڕانیە ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ پیرۆز کرا
بە بۆنەی ٤ـی نیسان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆوە، لە شاری ڕانیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان ئاهەنگێک بۆ ژنان و منداڵان سازکرا و لە ئاهەنگەکەدا دیاری بەسەر منداڵاندا دابەشکرا.
بە بۆنەی ٤ـی نیسان ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆوە، لە شاری ڕانیەی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە باشووری کوردستان ئاهەنگێک بۆ ژنان و منداڵان سازکرا و لە ئاهەنگەکەدا دیاری بەسەر منداڵاندا دابەشکرا.
بە پێشەنگایەتی ژنانی چالاکوان و بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و منداڵانی ناوچەکە، ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئاهەنگێک پیرۆز کرا. ئەمڕۆ، لە پارکی دەروازەی شارۆچکەی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین،
لە میانی چالاکییەکەدا لەسەر ناوی ژنان، ئاواز ئیسماعل، ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆی پیرۆز کرد و لە قسەکانییدا تیشکی خستەسەر گرنگی پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەلی کورد و گوتی: "وەکو گەلی کورد هەرچی بڵێین و بکەین ناتوانین گوزارشت لە یەک خولەک تێکۆشانی بەڕێز ئۆجالان بکەین کە فەیلەسوف و بیرمەندێکە. لێرەوە پشتگیری و پشتیوانی خۆمان بۆ پەیامە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئاشتی دووپاتدەکەینەوە، هەروەها پیرۆزبایی ئەمڕۆژەی لێدەکەین و هیوادارین بۆ گەلی کورد و گەلانی جیهان بمێنێت."
لە دوای وتەکان، لە ئاهەنگەکەدا شیرینی و کێک و دیاری بەسەر منداڵاندا دابەشکرا و درووشمی "ئازادیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ" وترایەوە.
چالاکییەکەی ژنان بە گۆرانی و ئاهەنگ گێڕان کۆتایی هات.