ڕێپێوانکارانی ئامارا گەیشتنە پارکی ٤ـی نیسان
گەنجان کە بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ئامەدەوە بەرەو ئامارا لە ڕێپێواندان، ئەمشەو گەیشتنە پارکی ٤ـی نیسان خەلفەتی کە دوو ڕۆژە فیستیڤاڵی ٤ـی نیسانی تێیدا ئەنجام دەدرێت.
گەنجان کە بە بۆنەی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ئامەدەوە بەرەو ئامارا لە ڕێپێواندان، ئەمشەو گەیشتنە پارکی ٤ـی نیسان خەلفەتی کە دوو ڕۆژە فیستیڤاڵی ٤ـی نیسانی تێیدا ئەنجام دەدرێت.
لە پارکی ٤ـی نیسان لە خەلفەتی ڕحا دوو رۆژە بە بۆنەیی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ بە جۆشەوە فیستیڤاڵی ٤ـی نیسانی تێدا ئەنجام دەدرێت.
ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) کە سێ ڕۆژە بە درووشمی "بە کۆمەڵگەی دیموکراتیکەوە بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێنین" لە ئامەدەوە بەرەو ئامارا لە ڕێپێوندان، ئەم ئێوارەیە پاش تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکانی پۆلیس بە جۆشەوە گەیشتە پارکی ٤ـی نیسان کە گۆڕەپانی فیستیڤاڵی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆیی تێدا ئەنجام دەدرێت.
گەنجان لەگەڵ گەیشتنیان بە پارکەکە و تێکەڵبوونیان بە فیستیڤاڵەکە بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ڕۆژبوونت پیرۆز ڕێبەر ئاپۆ" و گوڵباران کردنیانەوە پێشوازییان لێکرا.
لە مەراسیمی پێشوازیکردنەکەدا وێنەی موستەفا داغ و مەحسووم قەرەئۆغلان بەرزکرانەوە، کە لە ساڵی ٢٠٠٩دا لە ڕێپیوانی "ڕێبواری ڕۆژ" بەرەو ئامارا شەهید کران. هەروەها گۆرانی "شەهیدی ئامارا"ی سەیدا پەرینچەک گوترایەوە. لە فیستیڤاڵەکە چەندین جار درووشمی "شەهید نامرن" گوترایەوە.
لە فیستیڤاڵەکەدا پەیامی ڕێبەر ئاپۆ بۆ گەنجان خوێندرایەوە.