زیندانیانی ژنی گرتووخانەی ئەوین لە دژی سزای لە سێدارەدان مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکرد
زیندانیانی ژنی گرتووخانەی ئەوین ئاشکرایان کرد لە دژی بڕیاری سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادی مانگرتن لە خواردنییان دەستپێکردووە.
زیندانیانی ژنی گرتووخانەی ئەوین ئاشکرایان کرد لە دژی بڕیاری سزای لە سێدارەدانی وریشە مورادی مانگرتن لە خواردنییان دەستپێکردووە.
ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) وریشە مورادی کە لە گرتووخانەی ئەویندا ڕاگیراوە، لە ١٠ی تشرینی دووەمدا بڕیاری سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. ناڕەزایەتییەکان لە دژی بڕیارەکەی دادگای دەوڵەتی ئێران بەردەوامە. لەو چوارچێوەیەدا زیندانیانی ژنی گرتووخانەی ئەوین ڕایانگەیاند لە دژی بڕیارەکە چالاکی مانگرتن لە خواردنییان دەستپێکردووە.
گۆلرۆخ ئیرایی زیندانی لە گرتووخانەی ئەوین، لەسەر میدیا دیجیتاڵی ئێکس و ئینستاگرام پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند زیندانیانی ژنی گرتووخانەی ئەوین بۆ شەرمەزارکردنی ئەو بڕیارەی لە دژی وریشە موردای و پەخشان عەزیزی دراوە، مانگرتن لە خواردنییان دەستپێکردووە.
ئیرایی ئاماژەشی بەوە کردووە سەرۆکی دادگا مافی بەرگریکردنی نەداوە بە وریشە مورادیو باسی لەوەکردووە بڕیارەکە بەبێ هیچ بەڵگەیەک سەپێندراوە.
هەروەها ئیرایی جەختی کردەوە، زیندانیانی ژن لە زیندانی ئەوین مانگرتن لە خواردنیان دەست پێ کردووە.