ئاڤێستا: گەڕانەوەى گەلی شەنگالمان گەورەترین وەڵامە بۆ دوژمنان – ١ -

'گەڕانەوەى بۆ خاکی خۆت، گەڕانەوەیە بۆ خۆت، بۆ ئایین، بۆ باوەڕ، کولتور و بەهاکانی خۆت. بۆ ئەوەش گەڕانەوەى گەلەکەمان کە لە کامپەکانی باشوور و شوێنەکانى تر بۆ شەنگالەکەیان زۆر مانادارە'.

'گەڕانەوەى بۆ خاکی خۆت، گەڕانەوەیە بۆ خۆت، بۆ ئایین، بۆ باوەڕ، کولتور و بەهاکانی خۆت. بۆ ئەوەش گەڕانەوەى گەلەکەمان کە لە کامپەکانی باشوور و شوێنەکانى تر بۆ شەنگالەکەیان زۆر مانادارە. هەڵبەت تەنها گەڕانەوە بەش ناکات، دەبێت ئەو کەسانەى دەگەڕێنەوە لە هەموو روویەکەوە خۆیان بە رێکخستن بکەن'.

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەى گشتیی سەرۆکایەتی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەى ٦هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی شەنگال و ٧٣هەمین فەرمانی سەر ئێزدییەکان بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا.

ئاڤێستا سەرەتا شەهیدانی ٧٣هەمین فەرمان و هەموو ئەو مرۆڤانە کە لە فەرمانەکەوە تاوەکو ئێستا بوونەتە قوربانی بە بیر هێنایەوە و یادیانی بەرز راگرت.

ئاڤێستا سەرنجی خستە سەر فەرمانەکە و وتی "٦هەمین ساڵیادی ٧٣هەمین فەرمان لە ٣ ئابی ٢٠١٤دا بۆ سەر شەنگال لە کەسایەتی شەنگال دا بۆ سەر هەموو ئێزدخان ئەنجامدرا. ئەوانەى پلانیان بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە دانا، هێرشیان کرد و پشتیوانیان لە چەتەکانى داعش کرد شەرمەزار و ئیدانە دەکەم. لە کەسایەتیی شەهیدانی ئەو فەرمانەدا هەموو شەهیدانی ئێزدخان و کوردستان کە بوونەتە قوربانی، بە رێز و حورمەتەوە یادیان بەرز رادەگرم. سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان دەکەم. لە رۆژێکی لەو شێوە ئازاراوییەدا خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. بە بۆنەى ئەو رۆژەوە ئەوانەى نەیانهێشت فەرمانەکە سەربکەوێت، بە شێوەیەکى قارەمانانە وەک دەروێشە هاوچەرەخاکان لە چیاکانی کوردستانەوە روویان لە شەنگال کرد، شەڕڤانانی رێبەر ئاپۆ لە هەپەگە و یەژاستار و هەروەها لە رۆژئاواى کوردستانەوە یەپەگە و یەپەژە خۆیان گەیاندە شەنگال و رێگایان نەدا فەرمانەکە بە ئامانجی خۆی بگات و لەو پێناوەدا شەهید بوون، لە کەسایەتیی هەڤاڵ دڵگەش، ئارمانج، ڤنیار و ئۆرهانەکاندا بە رێزەوە و بە حورمەتەوە یادیان بەرز رادەگرم. قارەمانیی ئەوان و پاڵەوانێتییەکەیان هەرگیز لەلایەن مرۆڤایەتی و گەلی ئێزیدخانەوە لە بیر ناکرێت. ئەوان هەمیشە منەتداری ئەو قارەمانییە دەبن".

'ئەو تراژیدیایەی لە شەنگال روویدا تراژدیای سەدەی ٢١ بوو'

ئاڤێستا سەرنجی راکێشایە سەر ئامانج و پلانی قڕکردن و کوشتار و سڕینەوەى شەنگال و وتی "ئەو هێرشە کە لە دژی کۆمەڵگەى ئێزدیمان روویدا، هێرشێکى بەرنامە بۆ دانراو بوو. ئەو هێرشە هێرشێکى سیاسی، فیکردی و هۆشیارانە و بە ئەنقەست و بە کۆنسێپت و لە چوارچێوەى عەقڵییەتی دژ بە ئێزدی ئەنجامدرا، چونکە کۆمەڵگەى ئێزدی هەڵگری کولتوری میزۆپۆتامیایە، لە کەسایەتی خۆیدا سەرباری هەموو کوشتار و قڕکردنەکان و فەرمانەکان لە دژیشی، هەموو کولتور و رۆشنبیری، مێژوو و بەهاکانی مرۆڤایەتیی تاوەکو رۆژی ئەمڕۆمان هێناوە و پاراستویەتی. لەبەر ئەوەى خۆی نەدا بە دەست ئیسلامێتیی زۆر توند و وشکەوە، ئایینی خۆی، کولتوری خۆی، بەها و نرخەکانى خۆی، هەبوونی خۆی پاراست و هەمیشە فەرمانی رووبەڕوو دەکرایەوە. ئەو هێرشە کە لەلایەن داعشەوە ئەنجامدرا، سەرەتا لەلایەن ئەردۆغانی سەرەک چەتە و هاوپەیمانەکانییەوە پلانی بۆ دانرا و ئەوان تیایدا بەشدار بوون. ئەمڕۆ ئێمە باش ئەوە دەبینین، فەرمانەکە بە هەموو شێوەیەک خواستبووی ئەمجارە ئەو کۆمەڵگەیە لە ناو ببات و بیسڕێتەوە. هەم منداڵان، هەم بە تەمەنەکانیان کۆمەڵکوژ کرد و هەم ژنانیان دەستبەسەردا گرت و بردنیان لە شەقامەکاندا فرۆشتنیان. بەو رادەیە بە شکۆی گەلەکەمان و بە هەستیارییەکانی کۆمەڵگەکەمان یارییان کرد. تاوەکو ئێستاش چارەنووسی هەزاران ژن و منداڵیان نادیارە، چونکە لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا فرۆشراون. ئەو تراژیدیایەى لەسەر شەنگال روویدا تراژدیای سەدەی ٢١ بوو. مرۆڤایەتی جارێکیتر لە کەسایەتیی شەنگال و ئێزیدخان دا تراژدیاییەکى زۆر دژواری رووبەڕوو کرایەوە. قڕکردن و سڕینەوەى کۆمەڵگەى ئێزیدی تەنها بەرامبەر بە کۆمەڵێک نەبوو، بەڵکو خواستیان لە کەسایەتیی کۆمەڵگەیى ئێزیدی دا نرخ و بەهاکانی گەلی کوردستان و کوردایەتیی رەسەن لە ناو ببەن، چونکە خواستیان مرۆڤایەتی لە بەها و نرخە پیرۆزە دێرینەکانی داببڕن. بەو شێوەیە خواستیان کۆمەڵگەى ئێزیدی ئیدی بە تەواوەتی لە مێژوودا بسڕنەوە و لە ناوی ببەن".

'٣ی ئاب بۆ کۆمەڵگەکەمان بووە هۆی خاوەنداریکردن لە خۆ'

سۆزدار ئاڤێستا رایگەیاند، بە پێشەگانیی کچان و کوڕانی گەریلای ئازادی لە شەنگالدا ئەو فەرمانە پێچەوانە کرایەوە، هاوکات کردیان بە میراتێکی ئێزیدایەتی و وتی "لە دژی ئەوە، بەرخودانێکى گەورە لە شەنگال پێشخرا، کە زۆر پیرۆز بوو. بزووتنەوەى ئاپۆیی دەستوەردانی لە شەنگال کرد، ئەوە دەستوەردانە مێژوویی بوو. دەستوەردانێکى بە پلان و بەرنامە بوو، فیداییانە بوو و هۆشیارانە ئەنجامدرا. هەستان بوو بە بەرپرسیارێتییەکى گەورە. لەبەر ئەوە ئەو دەستێوەردانە بە شێوەیەکى قارەمانانە و ئەو قوربانییە گەورەیى کە درا بە قارەمانی نزیکەى ٣٥٠ شەهید درا. بەو شێوەیە شکۆی مرۆڤایەتی و هەموو ئێزیدایەتی پارێزرا و لە مێژوویدا جێگا و پێگەی خۆی دیاریکرد. ئەو قارەمانییەى لە شەنگال روویدا، قارەمانییەکی ئەفسانەیی و پڕ لە داستان بوو. لە دژی چەتەکانى داعش هەم گەریلاکانی ئازادی و لە هەمان کاتدا بەرخودانی گەلەکە شکۆمەندەکەمان کە لە چیا شەنگال راوەستان. هەزاران مرۆڤ لە چیای شەنگال بەبێ ئەوەى شتێکى ماددییان لە دەستدا بێت، تەنانەت ئەو بەها مەعنەویی و ورەیەى پشتی خۆی پێببەستێت لە دەستی درەهێنرابوو، بەڵام بڕوای بەهێز بوو، خواستیان بۆ ئازادی ئەمری پێدەکردن، پەیوەستبوونی لەگەڵ خاکی پیرۆز، کولتور و رۆشنبیری و ئایینی خویدا پەیوەستبوونێکى تۆکمە و توند بوو، بۆیە ئەوە بووە بناغەى بەرخودان و ئەوە لە چیای شەنگال شوێنی خۆی گرت و چەسپا. شانبەشان و سات بە سات ئەو تێکۆشانە لەسەر دەستی گەریلای ئازادیی پێشکەوت. لەسەر ئەو بنەمایە ٣ی ئاب بۆ کۆمەڵگەکەمان لە هەمان کاتدا بووە خاوەنداریکردن لە خۆ. لە دژی ئەو هێرشە نامەردانەیە ئیدی کچ و کوڕانی ئێزدی یەکینەکانى پاراستنی شەنگال و یەکینەکانى ژنانی شەنگالیان دروستکرد و چوونە ناو سەنگەرەکانى تێکۆشان و بەشدارییان تیادا کرد. دواى فەرمانەکە ئەوەى کە کرا، تەنها تێکشکاندنی چەتەکانی داعش نەبوو، بەڵکو لە هەمان کاتدا تۆوی فەلسەفەى ژیانی ئازاد بە شەنگال دا رژێنرا و چێندرا. چۆن دەتوانێت بیپارێزێت، چۆن دەتوانێت خۆی بەڕێوە ببات و خۆی پەروەردە بکات. چۆن دەتوانێت خۆی لەسەر پێی خۆی ئابووری خۆی گەشە پێ بدات و چۆن دەتوانێت داهاتووی خۆی بونیات بنێت، ئیدی بناغەى ئەوە داڕێژرا. تاوەکو رۆژگاری ئەمڕۆمان بە رەنج و ماندوبوونێکى زۆر، بە فیداکارییەکى گەورە، بە بەرخودانێکى خۆیان گەیاندە ئێستا و ئەم رۆژگارەی ئێستامان".

'پێویستە کەس لە بەرپرسیاری، دوور نەکەوێتەوە، هێرشەکان بەردەوامن'

سۆزدار ئاڤێستا ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کەجەکە ڕاشیگەیاند کە هێرشی سەر شەنگال و ئێزیدخان بە ڕێبازی جیاواز بەردەوامە و وتی،" کۆمەڵگای ئێزدی تەسلیم نەبوو و خاکەکەی بەجێ نەهێشت. جارێکیتر ئێزیدخانی کردە شوێنێکی ئازاد. بۆ ئەوەی لەناو ئارامیدا لەگەڵ گەلانی هەرێمەکە بە ئازادی نەژین، هێرش دەکرێتە سەریان. لە ئێستاشدا فەرمان بەردەوامە. پێویستە کەس نەڵێت فەرمانی سەر شەنگال کۆتایی هاتووە و نابێت بگوترێت بێ ئەوەی بەرپرسیاری خۆم هەڵگرم، دەتوانم لە شنەگال بژیم. بەم شێوەیە نییە. لە ئێستادا فەرمان بە ڕێبازی جۆر بە جۆر بە تایبەتی بە دەستی ئەردۆغان و باخچەلی فاشیست و حکومەتەکەیان بەردەوامە. لە ساڵی ٢٠١٥ بەم لاوە هەر وەک چۆن شەنگال ڕزگارکرا، هێرشەکانیان دەستیپێکرد. هێرشی ٣ی ئازاری لەسەر خانەسوور لە ٢٠١٧دا و تا ئێستا ٥ جار دەوڵەتی فاشیستی تورک هێرشی ئاسمانی ئەنجامداوە. هەروەها گەمارۆی ئابۆری لەسەر بەردەوامە. ئامانجی هێرشەکان، لێدانە لە ئیرادەی ئازاد و خۆڕێکخستنکردن. بە پێشەنگایەتی ژن و گەنجانی ئێزیدخاندا گەل خۆی لەبەردەم تانکی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی کە هێرشیان کرد کردە قەڵغان. نمونەی ئەوەمان لە هێرشی ٣ی ئازاری ٢٠١٧دا بینی. قاڕەمانی وەک ئۆرهان و چەکدار و کچی ئێزیدخان هەڤاڵ نازێ ناییف قەوال خۆیان لەبەردەم تانکەکان کردە قەڵغان و بە بەرد هێرشیان کرد و بوونە پێشەنگی سەرهەڵدان و نەیانهێشت کەس بچێتە ئێزیدخان. ئەوە شتێکی زۆر گرنگ بوو. تا ئێستاش ئەو هێرشانەی ئەنجامدەدرێن، لەسەر یەکگرتنی کۆمەڵگای ئێمەن، هێرش لەسەر کۆمەڵگای ئێمەیە، هێرش لەسەر بەرەوپێشەوەبردن و دروستکردنی ژیانی ئازادە. لە کەسایەتی شەنگالدا هێرش ئەنجامدەدرێت. هێرشەکە بە گشتی لەسەر کۆمەڵگای ئێزدیە. باش دەزانرێت کە ئێزیدخان بێ شەنگال نابێت و کوردستانیش بێ ئێزیدخان نابێت. پێکەوە وابەستەبوون. بەهای پیرۆزی ڕەسەنی کورد و کوردستانە. لەبەرئەوە هێرش لەبەرانبەر کوردان ئەنجامدەدرێت و دەیانەوێت ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن."

'باشترین وڵام بۆ دوژمن گەڕانەوەیە بۆسەر زێدی خۆیان'

ئاڤێستا ئاماژەی بە ڕۆڵی کۆمەڵگای ئێزدی لە ٧مین ساڵیادی فەرماندا و ئەرکی هەموو گەلی کوردستان کرد و وتی،" پێویستە لەبەرانبەر ئەو پیلانگێڕیە چی بکرێت. بە بۆنەی ٦مین ساڵیاد کە دەکەویتە ساڵی حەوتەمەوە ، لەم ٦ ساڵەدا چی بەرەوەپێشەوەچوو و ئێستا شەنگال لە چ ئاستێکدایە پێویستە باش ببینین. لە نەبوون، خۆی دروست کرد. لە خۆڵەمێشی خۆی خۆی دروست کردەوە. بە هەموو شێوەیەک خۆی بەڕێوە دەبات. لەگەڵ ئەو هەموو هێرشە دڕندانەیە و سەختە، خۆی بەڕێوە دەبات. بەر لە هەموو شتێک گەرانەوەی گەلەکەمان بەنرخترین و پیرۆزترین کارە. لە ساڵی حەوتەمین فەرمانەکەدا باشترین وڵام بۆ دوژمن ئەوەیە کە بگەڕێنەوە سەر زێدی خۆیان. گەڕانەوە بۆسەر زێدی خۆیان، گەرانەوە بۆ خۆدی خۆیان، بۆ ئایینی خۆیان، بۆ بڕوای خۆیان، بۆ کەلتوری خۆیان و بۆ بەها مرۆڤایەتیەکانی خۆیانە. لەبەرئەوش پێویستە گەلەکەمان کە لە کەمپەکانی باشووری کوردستان و ناوچەکانی ترن، ڕووبکەنەوە شەنگال، کارێکی بەواتایە. بە تەنها گەڕانەوەش نابێت. پێویستە ئەوانەی کە دەگەڕێنەوە رێکخستنی خۆیان دروست بکەن. خۆیان پەروەردە بکەن، لەناو دەزگا و ڕێکخستنەکانی شەنگالدا جێگیر ببن. پێش هەموو شتێک لە پاراستنی شەنگالدا جێگای خۆیان بگرن. لەناو یەکینەکانی پاراستنی شەنگالدا، لەناو یەکینەکانی ژنانی شەنگالدا و لەناو ئاسایشی ئێزیدخاندا، پێویستە دەست بە پاراستنی جەوهەری بکەن. خۆیان خۆیان بپارێزن، هیوایان بە کەسی تر نەبێت، چاوەڕێی کەسی تر نەکەن.

'خۆپاراستن و جێگرتن لەناو دەزگاکاند، ڕێگری لە فەرمانی سپی دەگرێت'

ئەوانەی دەگەڕێنەوە نابێت بڵێن دەڕۆین و لەسەر ئەو بناغەیەی کە هەیە دەژین. بێگۆمان ٦ ساڵە دەستکەوت بەدەستهێنراوە. لە نان و ئاو زیاتر، ئەوان پێویستیان بە خۆپاراستن، ڕێکخستن و سەرلەنوێ ئاوەدانی هەیە. شەنگالێکی خۆسەر و دیموکرات پێویستە. لەبەرئەوەش پێویستە هەموو کەسێک لەناو دەزگاکان و رێکخستندا جێی خۆی بگرێت. هەموو ژنان لەناو رێکخستنەکانی ژناندا جێی خۆیان بگرن. گەنجان خۆیان ڕێکبخەنەوە. بەم شێوەیە دەتوانن ڕێگری لە قڕکردنی کەلتوری و ئاسمیلاسیۆن و فەرمانی سپی بگرن.

'بەرلە هەموو شتێک پێویستی بە ئاشتی هەیە'

ئاڤێستا لەبارەی یەکگرتن و یەکێتی ئێزیدخان قسەی کرد و وتی،" یەکێتی نێوان کۆمەلگای ئێزیدخان زۆر گرنگە. پێشەنگەکانی کۆمەڵگاکەمان وەک ڕێبەری ئێزیدخان هاوڕێ مام زەکی شەنگالی بۆ ئەوە خەباتی دەکرد. لە هەمانکاتدا ساڵیادی فەرمانە و ساڵیادی هاوڕێ زەکیە. ساڵیادی کۆمەڵکوژی سیبا شێخ خدر، تەل عوزێر و کۆچۆیە. هاوڕێ زەکی شەنگالی بۆ شەنگالێکی سەربەخۆ و دیموکرات، بۆ شەنگالێکی خاوەن ئیرادە، بۆ شەنگالێک کە خۆی بەڕێوەببات، بە شەو و ڕۆژ تێکۆشانی کرد و لەو ڕێگەیەدا شەهید بوو. بۆ بەرزکردنی هێلێ مام زەکی شەنگالی و گەورەکردنی تێکۆشان پێویستە پێش هەموو شتێک یەکێتی نێوانیان دروست بکەن. من بۆ کۆمەڵگای ئێزیدخانمان ئەمە دەڵێم، بۆچوونی سیاسیتان هەرچیەک بێێت جیاوازی نییە، بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگای یەکگرتوو کار بکەن. ئاساییە بۆچوونی سیاسی جیاواز هەبێت، بەڵام وەک ناسنامەی ئایین، کۆمەڵایەتی و پاراستنی خاک یەکگرتوو بن. ئەو یەکێتیە دەتوانێت ڕێگری لە فەرمان بکات. هەموو کەس پێویستە فیداکار بێت و بەرپرسیاری خۆی جێبەجێ بکات."

'پێویستە گەل لەبەرانبەر سیخوڕ و خیانەتکاران هوشیار بێت'

ئاڤێستا باسی یاری و پلانەکان لەم دواییانەدا لە شەنگال کرد و هوشیاریدا و وتی،"ئەوانەی سیخوڕی و خیانەت دەکەن، ئەوانەی دەیانەوێت دەسەڵاتی خۆیان لەسەر شەنگال دروست بکەن، پێویستە گەلەکەمان ئاگادار بێت و قبوڵیان نەکات. پێویستە لەبەرانبەریان بووەستنەوە. ئێمە چاودێری دەکەن و لە ڕاگەیاندنەکاندا دبەینین. هەوڵی جیاواز هەیە و پلان و یاری بەڕێوەدەبرن. دەیانەوێت ئیرادەی ڕێکخراو بە شێوەی پیلانگێڕی و خیانەتکاری تێکبشکێنن. ئەم ئیرادە و ڕێکخستنەی کە لە شەنگال دەرکەوتووە، لەسەرەتادا نابینرێت. بەڵام ئیرادەی سیاسی گەلەکەمان وەک ئەنجومەنی خۆسەری دیموکراتیک، پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزیدخان، بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزیدەخان، یەکینەکانی گەنجی ئێزیدخان کە بە بەهای شەهیدان دروستکراون، ڕەواترین دەزگان. جگە لەوە سەپاندنێکی ئیرادەیەکی تر بەهیچ شێوەیەک نابێت قبوڵ بکرێت. بۆئەوەش پێویستە گەلەکەمان لەبەرانبەر ئەو یاریانە هۆشیار بێت. گەلی ئێزیدخان و هەمووان پێویستە یەکێتی خۆیان دروست بکەن. ئەوانەی ڕوو لەم یەکێتیە ناکەن، ئەوانەی ڕوو لەم یەکگرتنە ناکەن، ئەوانەی نایانەوێ کۆمەڵگاکەمان سەربەخۆ بێت، پێویستە لەبەرانبەریان هەڵوێست پیشان بدرێت. ڕێگا نەدەن لە شەنگال جارێکیتر سەردەست ببن. پێویستە ڕێگا نەدەن شەنگال بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار بهێنن."

ف.ق / ژ.ت