ئاکەپە بە هەزاران کەسی کردووەتە ئەندامی خۆی بێ ئەوەی بزانن

لە ناوچەی ئەردیشی وان ئاکەپە بە هەزاران کەسی کردووەتە ئەندامی خۆی بێ ئەوەی بزانن. هاوڵاتیان کە کراون بە ئەندامی ئاکەپە ناڕەزاییان دەربڕی و ڕایانگەیاند سكاڵا تۆمار دەکەن.

ئاشکرا بوو کە ئاکەپە لە ناوچەی ئەردیشی وان خۆی گەیاندووەتە زانیاری کەسێتی هاوڵاتیان و بەو شێوەیە بە هەزاران کەسی کردووەتە ئەندامی خۆی. باسی ئەوە دەکرێت، ڕێکخستنی ئەردیشی ئاکەپە زانیاریەکانی لەبەرێوەبەرایەتی باری شارستانی ئەردیش وەرگرتووە. ئاکەپە پەیامی بۆ هەزاران کەس ناردووە کە کراون بە ئەندا و لەبەرئەوەش هاوڵاتیانی ئەردیش ناڕەزایی توندیان پیشاندا.

حەیدەر تەنیک کە لە ئەردیش ١١ ساڵە لەناو تەڤگەری سیاسی کورددا کار دەکات وتی، چەندین ساڵە لەناو بەدەپە، دەبەپە و هەدەپەدا کاری کردووە. ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیدا هەدەپە لە ئەردیش بووە و باسی ئەوەی کرد کە ئاکەپە گەلی وڵاتپارێزی کردووەتە ئامانج و بێ داواکاری ئەوان کراونەتە ئەندام. بە ئەنقەست کراوە. ئامانج ئەوەیە کە گەلی کورد لە یەکتری دوور بخەنەوە.

زانیاریە تایبەتەکان بێ رەزامەندی هاوڵاتیان کۆکراونەتەوە و کراونەتە ئەندامی ئاکەپە و لە جێگەی ئەوان ئیمزا کراوە. ئەوانە کاری نایاسین. لەسەر ئەوەش لە ماوەیەکی کەمدا سکاڵا تۆمار دەکەن و سکاڵا لەسەر بەڕێوەبەرانی ئاکەپە تۆمار دەکەن.

ئاکەپە پیشانیدا کە چەند لاوازە

یاشار کوجاش هاوسەرۆکی ناوچەی ئەردیشی هەدەپە ڕایگەیاند، ئەوە نیشانەی کردەوە نایاساییەکانی ئاکەپەیە کە ئاشکرا دەبێت چەند لاوازە و وتی،"ئاکەپە لە دۆخێکدایە کە لە ڕێگەی یاسایی کاری سەختەکاری دەکات. بەو شێوەیە بە سەختەکاری ئەندام زیاد دەکات. گەلی ئەردیش بەهۆی ئەو سەختەکاریەی ئاکەپە زۆر تۆڕەیە. ئێمە لەگەڵ هەدەپە و گەلەکەمانداین. ئێمە وەک پارتی چی لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین."

ف.ق