ئۆجالان: با له‌مه‌ودوا گەلەکەمان لە شەنگال نیگەران نه‌بێت
محەمەد ئۆجالان، باسی چاوپێکەوتنهكهی لەگەڵ ڕێبه‌ری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
محەمەد ئۆجالان، باسی چاوپێکەوتنهكهی لەگەڵ ڕێبه‌ری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد.
محەمەد ئۆجالان برای ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامیا (MA) باسی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی ڕۆژی ٥ی حوزه‌یران\١٥ی جۆزه‌ردان له‌گه‌ڵ ئۆجالان-ی كرد.
محەمەد ئۆجالان سه‌باره‌ت به چوونی بۆ ئیمڕاڵی گوتی، «٢٠ ساڵە هاتووچۆی ئیمڕاڵی ده‌كه‌م، بەڵام یه‌كه‌م جاره ڕووبەڕووی پشکنینێکی ئه‌وه‌نده تووند و قورس ببمه‌وه. ئەو ڕێكاره بێ مانا و خراپه لە هیچ شوێنێکی دیکە نییە. من زۆر بێزار و نیگه‌ران بووم. ئەم كاره قبووڵ ناكرێت. دوای ئەوەی کە له خاڵی یەکەمی پشکنین تێپەڕین، لە ٤ - ٥ خاڵی دیکەش پشکێنراین. دوای ئەو پشکنینە خراپانە چووینە زیندانه‌كه. کەسوکاری زیندانییانی دیکەی ئیمڕاڵیش هاتبوون. ئێمەیان کرده دوو بەش؛ بەشی یەکەم خوشکی وەیسی ئاکتاش و عومەر خەیری کۆنار بوون. بەشی دووەمیش من و براکەی هامیلی یڵدرم بووین. سێ بنەماڵەکەی دیکە، لە ژووری جیاواز چاوپێکەوتنی کراوەیان کرد، من و براکەشم لە هۆڵێكدا چاوپێكه‌وتنمان كرد.»
ئۆجالان: با گەلی شەنگال ئیدی نیگەران نەبێت
محەمەد ئۆجالان سەرنجی ڕاكێشایه سەر پەیامی ئۆجالان ده‌رباره‌ی شەنگال و گوتی، «براکەم ئۆجالان لە دیدارەکەدا باسی دۆخی شەنگال، چالاکییەکانی مانگرتن و دۆخی باکووری سوریای كرد. گوتم گه‌لی شەنگال زۆر تۆ و بزووتنەوەی ئازادییان خۆشدەوێت. ئەویش گوتی: [ڕاستە، منیش ئه‌وانم زۆر خۆشدەوێت. ده‌رباره‌ی ئازادیی شەنگال مرۆڤ دەتوانێت باسی دوو ڕووداو بکات. ڕووداوی یەکەم دەروێشی عه‌بدی-یە. ڕووداوی دووەمیش تێکۆشانی هەڤاڵانی ئێمەیە. لە شەنگالەوە هەتا ڕەقە، گەلی ئێزدی لە ڕووبەرێکی بەرفره‌واندا رووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوویه‌وه. بەڵام ئێمە هەموو ئەوانەمان تەفروتونا کرد کە له‌وێ کۆمەڵکوژییان ئەنجامدابوو. ئێمه لە تۆڵەکردنەوەی گەلی ئێزدی‌دا سەرکەوتین، بۆیە خۆشحاڵین. من ڕێز و حورمەتێكی بێ‌سنوور بۆ گەلی شەنگال ده‌نێرم. با ئیدی ئه‌وان نیگەران نەبن. با بەردەوام بن لە بونیادنانی ژیانی ئازادی خۆیان.] ئۆجالان داوای کرد گەلی ئێزدی له‌مه‌ودوا نیگەران نه‌بێت.»
«پێویسته له‌پێناو ئازادی‌دا تێکۆشانێکی گەورەتر پێشبخرێت»
محەمەد ئۆجالان، ئاماژەی بە ڕای رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد ده‌رباره‌ی دۆخی باکووری سوریا و گوتی، «براکەم ده‌رباره‌ی بابه‌تی باکووری سووریاش گوتی: [پێویستە گەلی باکووری سووریا له‌پێناو ئازادی زیاتر تێبکۆشێت. بەڵام پێویستە هەموو گەلی سووریا بەشداری پێ بكرێت له‌م تێكۆشانه‌ی ئازادی‌دا. گه‌لانی دیكه‌ش به‌شداری پێ بكات. پێویستە له‌پێناو یەکێتیی سووریا هەموو گەلانی سووریا هه‌لومه‌رجی پێكه‌وه‌ژیان دروست بکەن. ئەگەر ئەمە بكه‌ن و سەرکەون، هیچ هێزیک ناتوانێت ڕووبەڕوویان بێتەوە.] داوای کرد گەلانی سووریا پێکەوە تێ‌بکۆشن.»
محەمەد ئۆجالان ڕاشیگه‌یاند، ڕێبەری گەلی کورد باسی چالاکییه‌كانی مانگرتن کردووە و گوتویه‌تی، «چالاکیی مانگرتن ڕێبازێکی تێکۆشانە، بەڵام ئەویش تا شوێنێکە. دوای ماوەیەک ئەگەر بەردەوام بێت زیان بە جەستە دەگەیەنێت. له‌به‌رئه‌وه پێویستە چالاکییە دیموکراتییەکانی گەل پێشبخرێت.»
هه‌روه‌ها ئۆجالان گوتوویه‌تی، «تورکیا کەوتووەتە نێو قۆناغێکی بنبەست. بۆیە دەوڵەتی تورک بە سیاسەتی نکۆڵیکردن و سڕینەوە ناتوانێت ئەنجامێک بەدەستبێنێت. پێویستە هەم دەوڵەت و هەمیش پەکەکە له‌پێناو چارەسەری بەدوای ڕێ و ڕێبازی نوێ‌دا بگەڕێن. پێویستە ڕێبازه نوێیه‌كان پێشبخرێن. بە کوشتن و مردن چارەسەری نایه‌ته ئاراوه. له‌پێناو چارەسەری، ئاشتییەکی شکۆدار گرنگە. بۆیە پێویستە ئەو ڕێ و ڕێبازانە پێشبخرێن کە ئاشتییەکی شکۆدار بونیاد ده‌نێن. سیاسەتی سڕینەوە چارەسەر نییه.» ئۆجالان جارێکی دیکە خەمگینی خۆی دەربڕی بۆ ئەو کەسانەی لە تێكۆشانی چالاکییه‌كانی مانگرتندا گیانیان لەدەست داوە.
سەرەخۆشی لە خانه‌واده‌ی شه‌هیدان کرد
محەمەد ئۆجالان گوتی، ڕێبه‌ر عەبدوڵا ئۆجالان یەک بە یەک سەرەخۆشی لە هەموو ئەو خانه‌وادانه كرد کە لە چالاکییەکەدا گیانیان بەخت کردووه. گوتی، «ئۆجالان گوتی، [ئەوانەی گیانیان بەخت کردووه زیانێکی گەورەیان لە من و کەسوکاریان دا. ئەمە ڕاست نییە. سیاسەت تا شوێنێک لەسەر چالاکیی مانگرتن بەڕێوە دەبرێت. دواتر دەوەستێت. ٨ هەڤاڵ کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێنا. هەم لە ئەورووپا، هەم لە باشووری کوردستان و هەمیش لە زیندانەکانی تورکیا مانیان گرت. زیندانییان خۆیان له‌نێو چوار دیواردان. ناتوانن لێره سیاسەت بکەن. لە هەلومەرجی زۆر سەختدان. بەڵام ئەوانەی لە دەرەوەن دەرفەت و هەلومەرجی زۆریان هەیە. دەتوانن لە دەرەوە ڕێکخستنی خۆیان بەهێز بکەن. با لەو بوارەدا کاردانەوە دیموکراتییەکانیان پێشخه‌ن. ئەمە ڕێبازێکی ڕاستتره.»
«ئه‌گه‌ر دەرفەت بدرێت ڕێگه‌كان ده‌كرێنه‌وه»
محه‌مه‌د ئۆجالان له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا گوتی، براكه‌ی باسی له ڕێگه‌ی چاره‌سه‌ری كردووه و گوتوویه‌تی، «ئەگەر بوار بدرێت، ئەوا ڕێگه‌كان دەکرێنه‌وه. ئەگەر بوارمان پێ بده‌ن، ئێمه دەتوانین ڕێگه داخراوه‌كان بکەینەوە. ئەمه بە شەڕ و کوشتن چارەسەر نابێت.»
ده‌رباره‌ی پرسیاری ئایا له ئیمڕاڵی دیدار و دانوستانه‌كان به‌رده‌وامن یان نا، ئۆجالان گوتوویه‌تی، «نە دەتوانم بڵێم هەموو ڕێگه‌کان بۆ دیدار کراونەتەوە، نە دەشتوانم بڵێم هەموو ڕێگه‌کان داخراون. پێویستە كه‌مێك سەیر بکەین. ئەگەر هەندێک ده‌روازه بەتەواوەتی بکرێنه‌وه، ئه‌وا بۆ هەر کەس ئەرێنی دەبێت. بەڵام ئەگەر ڕێگه‌کان دابخرێن، ئه‌وا بۆ هەموو کەسێک نەرێنی دەبێت.»
محه‌مه‌د ئۆجالان گوتیشی، «براکەم باسی بابه‌تی هەڵبژاردنی ئیسته‌نبووڵی نەکرد. لە کۆتاییدا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان پیرۆزبایی لە هه‌ر كه‌س کرد.»
s.m