ئێزدییه‌كانی شه‌نگال له دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا خۆپیشاندانیان كرد
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له شه‌نگال، دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپیشاندانیان كرد.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی له شه‌نگال، دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپیشاندانیان كرد.
له دژی هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆك كۆماری توركیا كه هه‌ڕه‌شه له كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ده‌كات و باسی داگیركردنی شه‌نگال ده‌كات، كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی به هه‌موو كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوه‌كانییه‌وه له شارۆچكه‌ی سنوونێ-ی سه‌ر به شه‌نگال خۆپیشاندانێكیان ساز كرد. له خۆپیشاندانه‌كه‌دا داوا له حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرا له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا هه‌ڵوێست پیشان بده‌ن.
خۆپیشاندانه‌كه له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی سنوونێ ده‌ستی پێكرد و تا به‌رده‌م بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی سنوونێ به‌رده‌وام بوو. ئێزدییه‌كان وتیان: جگه له‌و هێزانه‌ی كه ٣ی ئابی ٢٠١٤ له‌گه‌ڵمان بوون و ئێمه‌یان پاراست، قبووڵ ناكه‌ین هیچ هێزێكی دیكه له‌سه‌ر خاكمان بێت.
«كۆمه‌ڵگه‌ی ئێزدی ده‌توانێ به ئیراده‌ی خۆی مامه‌ڵه بكات»
حه‌سه‌ن حاجی، هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال له خۆپیشاندانه‌كه‌دا لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی دا و ڕایگه‌یاند: ئێمه قبووڵ ناكه‌ین ده‌وڵه‌تی توركیا له‌سه‌ر خاكی ئێمه كۆمه‌ڵكوژی بكات.
«داوا له حكوومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ین كه له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك بێده‌نگ نه‌بن. ده‌وڵه‌تی تورك ناتوانێت خۆی ڕابگرێت له به‌رانبه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی گه‌لی شه‌نگال، بۆیه هه‌ڕه‌شه ده‌كات.»
«ئێمه سوپاسی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین»
هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی شه‌نگال ده‌رباره‌ی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار له شه‌نگال وتی: ئێمه سوپاسی په‌كه‌كه ده‌كه‌ین و هه‌رگیز ئه‌وان له‌بیر ناكه‌ین.
«یه‌كینه‌كانی پاراستنی ئێمه، یه‌به‌شه و یه‌ژه‌شه-ن»
خوه‌دێدا چووكێ، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنوونێ له به‌رده‌م خۆپیشانده‌ران ڕایگه‌یاند: چیمان له ده‌ست بێت بۆ گه‌له‌كه‌مانی ده‌كه‌ین. ده‌نگی خۆمان ده‌گه‌یه‌نینه كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ.
چووكێ باسی له هێرشه‌كانی داعش له ساڵی ٢٠١٤ بۆ سه‌ر شه‌نگال كرد و وتی: هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێشتر لێره بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه‌یان له‌نێو ده‌ستی داعشدا به‌جێهێشت. له‌به‌رئه‌وه ئێمه قبووڵ ناكه‌ین كه هیچ هێزێكی دیكه بێته سه‌ر خاكی ئێمه. ده‌مانه‌وێ خۆمان خۆمان بپارێزین. یه‌كینه‌كانیشمان بۆ پاراستنی گه‌ل، یه‌به‌شه (یه‌كینه‌كانی به‌رخۆدانی شه‌نگال) و یه‌ژه‌شه (یه‌كینه‌كانی ژنانی شه‌نگال)-ن.
s.m