دەستەی ژنانی شاری فرایبۆرگی ئەڵمانیا بۆ ئێشکگری ئازادی گەیشتنە ستراسبۆرگ، دەستەی ئەمجارە لە هەریەک لە لەیلا تۆپاز، سادیە سارا و ئەمینە یوکسەل پێکهاتووە، هەتا رۆژی یەکشەممە لە چالاکییەکە بەردەوام دەبن. دوای ئەوان دەستەیەکی دیکە ئەو ئەرکە لە ئەستۆ دەگرن.
بەناوی دەستەکە، لەیلا تۆپاز قسەی کرد و ناڕەزایی نیشاندا لەدژی بێدەنگی کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە (CPT)ی سەر بە ئەنجومەنی ئەوروپا.
تۆپاز وتی، پێویستە گۆشەگیریی بە تەواوی کۆتایی بێت و وتی: "بە گۆشەگیریی شەری دژی کورد قوڵتر بوەوە. ئەگەر کورد و دیمکراتخوازەکانی تورکیا دەیانەوێت تورکیا دیموکراتیک ببێت، دەبێت بزانن کە رێبەرایەتی ببێت. ئەو زوڵمەی دەکرێت هەمووان دەیبینن و تاکە رێگەچارەی ئەو دەرکەوتنەش ئازادیی ئۆجالانە".
لەیلا تۆپاز بانگەوازی بۆ گەلی کورد کرد، بەتایبەتی ئەوانەی لە هەندەران دەژین کە بەهێزەوە خاوەنداری لە چالاکی ئێشکگریی بکەن.
ئێشکگری ئازادی ئۆجالان، بە داواکردنی ئازادی ئۆجالان لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ دەستیپێکردووە، هەتا ئێستاش زیاتر لە ٢ هەزار کەس بەشداری چالاکییەکە بوون. چالاکییەکە تا ئێستا وەکو درێژترین چالاکی بێ پچڕانی کورد دەناسرێت.
ز.ش