ئەندامێکی حزبی دیموکرات لە سۆران کوژرا
ئەندامێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران- حدکا، لە شارۆچکەی سۆران سەربە پارێزگەی هەولێر درایە بەر دەسڕێژی گوولە و لەئجامدا کوژرا.
ئەندامێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران- حدکا، لە شارۆچکەی سۆران سەربە پارێزگەی هەولێر درایە بەر دەسڕێژی گوولە و لەئجامدا کوژرا.
بەرە بەیانی ئەمڕۆ ئەحمەد ئێرانی، خەڵکی شاری نەغەدەی سەربە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی هەولێر، لە سۆران هێرشی چەکدرایی کرایە سەری و کوژرا.
ئەحمەد ئێرانی ئەندامێکی حزبی دیموکراتی کوردتسانی ئێران- حدکا-یە.
تەرمی ناوبراو بە مەبەستی لێکۆڵینەوە نێردراوە بۆ پزیشکی دادی سۆران.
لەو بارەیەشەوە کۆمسیۆنی سیاسی نیزامی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئەو ئەندامەیانی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ٧ی مانگی ئازاری ئەمساڵ فەرماندەیەکی حزبی دیموکراتی کوردستان لە بارەگایەکی خۆیاندا لە شکارتە لە دەڤەری ڕاپەڕین کوژرا.
ک- ش