به‌رگدرووی گه‌ریلا له مه‌یدانی جه‌نگ
شه‌رڤان ماردین له دوای ئه‌وه‌ی له شاره‌كانی توركیاوه په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی گه‌ریلاوه كرد و درێژه‌ی به پیشه‌كه‌ی خۆیدا، ده‌ڵێت به ڕه‌نج و به‌رهه‌مه‌كانی خۆی به‌شداره له‌نێو چالاكییه‌كاندا.
شه‌رڤان ماردین له دوای ئه‌وه‌ی له شاره‌كانی توركیاوه په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی گه‌ریلاوه كرد و درێژه‌ی به پیشه‌كه‌ی خۆیدا، ده‌ڵێت به ڕه‌نج و به‌رهه‌مه‌كانی خۆی به‌شداره له‌نێو چالاكییه‌كاندا.
له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا مرۆڤ زۆر لایه‌نی شه‌ڕ ده‌بینێت. له‌نێو هه‌موویاندا ئێمه ویستمان ببینه میوانی به‌رگدرووی گه‌ریلا و ببینین چۆن جلوبه‌رگی گه‌ریلا ئاماده ده‌كرێت. له به‌رگدرووی گه‌ریلا، شه‌ڕڤان ماردین وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئێمه‌ی دایه‌وه.
له ئیسته‌نبووڵه‌وه ڕووی له چیا كرد
شه‌ڕڤان ماردین ته‌مه‌نی ٢٣ ساڵه. ماوه‌ی ٣ ساڵه له ڕیزه‌كانی گه‌ریلادایه. له شاره‌كانی توركیا كاری به‌رگدرووی كردووه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه زۆرداری ده‌وڵه‌ت قبووڵ بكات، ڕووی له چیا كردووه و ده‌ڵێت، بنه‌ماڵه وه‌ڵاتپارێزه‌كه‌ی هاریكارییان كردووه تا خۆی بگه‌یه‌نێته لای گه‌ریلاكان.
«ده‌وڵه‌تی توركیا لاوانی كورد ڕووبه‌ڕووی توانه‌وه و دووخستنه‌وه له ڕاستینه‌ی خۆیان ده‌كاته‌وه. بنه‌ماڵه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له‌مه بكه‌ن، هانی منیان دا. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه په‌یوه‌ندیم كرد به ڕیزه‌كانی گه‌ریلا.»
شه‌ڕڤان ده‌ڵێت: مرۆڤ نه‌یده‌توانی خۆی له به‌رانبه‌ر زوڵمی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕابگرێت. له لایه‌كه‌وه به‌م زوڵمه ئازارم ده‌چێشت، له لایه‌كی دیكه‌وه توڕه‌یی من له دژی دوژمن زیاتر ده‌بوو. به‌تایبه‌تی له دوای كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی شه‌نگال و ڕۆبۆسكی و شه‌ڕی كۆبانێ ویژدانم منی خسته نێو جموجۆڵه‌وه.
هه‌ر كه‌س كاری خۆی ده‌كات
شه‌ڕڤان ماردین باس له‌وه ده‌كات كه ده‌وڵه‌تی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه هێرش ده‌كات و ده‌یه‌وێت گه‌ریلا بێ كاریگه‌ر بكات. به‌ڵام هه‌ر كه‌س له‌سه‌ر كاری خۆیه‌تی.
«زۆرێك باسیان له كۆتاییهێنان به په‌كه‌كه كرد. ئه‌وان ماوه‌ی ٤٠ ساڵه هێشتا به شكستی خۆیان ڕازی نه‌بوون و خۆیان خۆیان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. له ده‌ستی ئه‌وان نایه كۆتایی به په‌كه‌كه بهێنن، چونكه فه‌لسه‌فه و ئایدیۆلۆژیای ڕێبه‌ر ئاپۆ له هۆش و بیری گه‌لی كورد-دا جێگیر بووه.»
له میانه‌ی قسه‌كانیدا، شه‌ڕڤان باسی له كاری به‌رگدروویی خۆی كرد كه له دوای چوونه ڕیزی گه‌ریلا، درێژه‌ی به كاره‌كه‌ی خۆی داوه. دیاره كه ئه‌و زۆر ژیر و لێهاتووه. هه‌م كار ده‌كات، هه‌م وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئێمه ده‌داته‌وه.
«به‌گوێره‌ی پێویستییه‌كانی گه‌ریلا، پێداویستییه‌كانی سه‌ربازی؛ جل، جانتا و ...هتد ده‌درووم. هه‌روه‌ها بۆ پێداویستییه هه‌ستیاره‌كانی وه‌ك جیهاز، كۆمپیوته‌ر، پێداویستیی سه‌ربازی، به‌رگ ده‌درووم. به‌م شێوه‌یه هه‌م پێداویستییه‌كانی خۆمان ده‌پارێزین، هه‌م وا ده‌كه‌ین ماوه‌یه‌كی درێژ به‌كاربهێنرێن.»
تایبه‌تمه‌ندیی جلوبه‌رگی گه‌ریلا
ده‌رباره‌ی جلوبه‌رگی گه‌ریلا پرسیاری لێ ده‌كه‌ین. ده‌ستنیشانی ده‌كات كه لۆژیكێكی جلوبه‌رگ هه‌یه كه له‌گه‌ڵ جوانی جلوبه‌رگدا، زۆر گرنگه كه به ئاسانی به‌كاربهێنرێت و مرۆڤ پێی ئاسووده بێت. ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و مۆدێله‌ی له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی گه‌ریلا ده‌گونجێت، له ماوه‌ی چه‌ند ساڵدا ده‌ركه‌وتووه. ده‌شڵێت: جلوبه‌رگه هه‌ره‌باشه‌كان كه ئێستا ده‌دروێن، له چیائازاده‌كانه‌وه دێن.
شه‌رڤان ده‌ڵێت: كاتێك ئێمه مۆدێرنیته‌ی خۆمان ده‌ئافرێنین، مۆدێلی خۆشمان دروست ده‌كه‌ین. له‌سه‌ر شێوازی جلوبه‌رگی گه‌ریلا باكگراوه‌ندی فه‌رهه‌نگیش هه‌یه. جلوبه‌رگی میللی هه‌رێمی بۆتان به‌پێی پێداویستییه‌كانی گه‌ریلا نوێكراوه‌ته‌وه.
s.m