به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ وان ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ ناوچه‌ی قه‌رقه‌لیی سه‌ربه‌ پارێزگه‌ی وان له‌ باكووری كوردستان ئۆتۆمبێلێك كه‌ كۆچبه‌ری تێدابوون كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست دا و وه‌رگه‌ڕا. له‌ ئه‌نجامدا ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٥ كه‌سیش بریندار بوون.

ئه‌مڕۆ له‌ ناوچه‌ی قه‌رقه‌لیی سه‌ربه‌ پارێزگه‌ی وان ئۆتۆمبێلێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگر كه‌ كۆچبه‌ری تێدابوون، له‌ نزیك گه‌ڕه‌كی ئه‌رچه‌ك كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست دا و وه‌رگه‌ڕا.

له‌ ئه‌نجامدا ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٢٥ كه‌سیش بریندار بوون. ته‌رمی قوربانیان ڕه‌وانه‌ی چه‌ند نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كران. هه‌روه‌ها برینداره‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن.

s.m