بۆ جاری دووەم قەدەغەی هاتوچۆ لە کەرکوک درێژکرایەوە
شانەی قەیرانەکان لە شاری کەرکوک بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆێدا بۆ جاری دەووم.
شانەی قەیرانەکان لە شاری کەرکوک بڕیاری درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆێدا بۆ جاری دەووم.
دوای ئەوەی ٢٣ی مانگ قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری کەرکوک درێژکرایەوە تا ٢٨ی ئادار، ئەمرۆش ئەندامانی شانەی قەیرانەکان لە شاری کەرکوک بۆ رووبەروبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای شارەکە کۆبوونەوە، پاش کۆبوونەوەکە ئەم شەو بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە کە تیدا قەدەغەی هاتووچۆ لە شاری کەرکوک درێژکرایەوە بۆ ١١ی نیسانی مانگی داهاتوو.
لە سەرەتای دەرکەوتنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری کەرکوک ١١ کەس تووشی ڤایرۆسەکە ببوون کە شەش کەسیان چاکبوونەوە و کەسێکیان گیانی لە دەستدا و لە ئیستاشدا ژمارەی ئەو کەسانەی هەڵگری نەخۆشیەکەن لە شاری کەرکوک ٤ کەسن.
ز.ش