بەرخۆدانی ئامەد لە ڕۆژی ١١هەمینی خۆیدایە

چالاکی دانیشتن لەدژی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپە لە ئامەد لە ڕۆژی ١١هەمینی خۆیدایە.

جەماوەر لە کۆڵانی لێسەی کە نزیکی بینانی شارەوانی ئامەدە کۆبوونەوە. پەرلەمانتارانی هەدەپە فەلەکناس ئوجا، مووسا فەرسوگوولار، سالیحە ئایدەنیز، دەرسیم داغ، ئیمام تاشچەر وئەرداڵ ئیلدرم بەشداری ناوچالاکییەکە بوون.

جەماوەر کاتژمێر ١١:٠٠ لەدەوری یەک کۆبوونەوە و قەرار وایە کە ڕاگەیەنراوێک بدرێت. ویڕای پارلمانتارانی هەدەپە نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و رێلخراوە مەدەنییەکانیش لە ناوچە جیاجیاکانی تورکیاوە بەشداری چالاکییەکەیان کرد.

لە ڕۆژی ١٩ی ئاب/ ٢٨ی گەلاوێژدا شارەوانییەکانی شارەکانی ئامەد، وان و مێردین دەستی بەسەرداگیرا و ئەمە لە کوردستان، تورکیا و سەرتاسەری جیهان کاردانەوەی لێکەوتوە و بەتووندی ئیدانەکرا.

ک-ش