بەرخۆدانی ئامەد لە ڕۆژی ٩هەمدایە

لەدژی داگیرکەریی قەیوم بۆ سەر شارەوانییەکانی کوردستان، بەرخۆدان لە ئامەد لە ڕۆژی ٩هەمدایە. لە چالاکیی دانیشتنی ناڕەزایەتیدا دەنگی گۆرانی و سرود بەرز دەبێتەوە.

لە ئامەد بەرخۆان بە پێشەنگایەتیی هەدەپە چووە ڕۆژی ٩هەم. چالاکیی دانیشتنی گەل وەکو ڕۆژانی ڕابردوو لە شەقامی لیسە بەڕێوەدەچێت.

پۆلیسی تورک لە ١٩ی ئاب / ٢٨ی گەلاوێژەوە بە بەربەست شقامەکانی گەمارۆ داوە.

پۆلیس شەقامی بەرامبەر گەورەشارەوانیی ئامەدی بە ئۆتۆمبیلی پۆلیس و بەربەست گرتووە و ڕێگەی هاتوچۆکردنی پیادەی هاووڵاتییان و رۆیشتتنی ئۆتۆمبیلەکانیان داخستووە.

لە چالاکیی دانیشتنەکەدا دەنگدەرانی هەدەپە، دانیشتوانی شار، پەرلەمانتارانی هەدەپە زەینەل ئوزەن، حەسەن ئۆزگیونەش، ساڵیحە ئایدەنیز، ڕەمزیە تۆسون، نیعمەتوڵا ئەردۆگموش، هۆشیار ئوزسۆی، دێرسم داغ، فەلەکناس ئوجا، سەرۆک شارەوانیی ئامەد عەدنان سەلجوق میزراکلی ئامادەن.

هەندێک منداڵ تابلۆی نووسراوی بچووکیان بەرز کردەوە، کە لێی نووسرابوو 'نا بۆ قەیوم، ئەو سەرۆک شارەوانیانەمان دەوێن، کە هاوڕێی منداڵانن' گەنجانیش نووسراوی 'بۆچی مردین؟ پرسووس و ئەنقەرە، ئامەد' یان بەرز کردەوە.

چالاکیی ڕۆژی ٩هەمی ناڕەزایەتى لە دژی قەیومی داگیرکەر و داسەپێنراوی ئاکەپە، بە سرود و گۆرانییەکانی بەرخۆدان دەستیپێکرد. چاوەڕوان دەکرێت سەرۆکانی ڕێکخراوە پیشەییەکانی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگێڕ (DÎSK - دیسک)، کۆنفدراسیۆنی سەندیکاکانی زەحمەتکێشانی جەماوەری (KESK - کەسک)، یەکێتیی پزیشکانی تورک (TTB - تەتەبە)و یەکێتیی ژوورەکانی بیناسازی و ئەندازیارانی تورک (TMMOB - تەمەمۆب)  بەشداری چالاکییەکە ببن.

ژ.ت