بەهۆی جموجۆڵی داعش، لە گەرەکەکانی شاری کەرکوک گەران و پشکنین دەستیپێکردووە
هێزە ئەمنیەکانی شاری کەرکوک هەڵمەتی گەران و پشکینیان دەستپێکردووە بەهۆی زیادبوونی جموجۆڵی داعش.
هێزە ئەمنیەکانی شاری کەرکوک هەڵمەتی گەران و پشکینیان دەستپێکردووە بەهۆی زیادبوونی جموجۆڵی داعش.
دوای ئەوەی داعش لەم ماوەیەدا چەندین جار بە ئاشکرا رووبەروی هێزە عێراقیەکان بوونەتەوە لە شاری کەرکوک و دەوروبەری و بە شێوەیەکی بەرچاو جموجۆڵی ئەو رێکخراوە تیرۆرستیە لە شارەکە زیادی کردووە، دوێنێ هێزە ئەمنیەکانی شارەکە کەوتنە ئامادەباشیەوە بۆ هەر هێرشێکی داعش.
ئەمرۆ پێنچ شەممە لە شساری کەرکوک هێزە ئەمنی و سەربازیەکانی شاری کەرکوک دەستیان بە هەڵمەتی گەران و پشکنین کرد لە بەشێکی گەرەکەکانی شارەکە بۆ گەران وبەداوی داواکراوان و گرتنی چەکی بێ مۆڵەت و شانە نووستوەکانی داعش.
جێگای باسە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە ئەنجامی ئەو گەران و پشکنینە بڵاونەکراوەتەوە لەلایەن شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە شارەکە.