بە فەرمی داوای زانیاری دەربارەی ڕێككەوتنی ٥٠ ساڵەی توركیا و هەرێم لە عێراق كرا
پەرلەمانتارێكی عێراق لە ڕێگەی یاداشتێكەوە بە فەرمی داوای لە وەزارەتی نەوتی عێراق كرد، زانیاریان دەربارەی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و تورکیا پێ بدات.
پەرلەمانتارێكی عێراق لە ڕێگەی یاداشتێكەوە بە فەرمی داوای لە وەزارەتی نەوتی عێراق كرد، زانیاریان دەربارەی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و تورکیا پێ بدات.
ئەمڕۆ هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە فەرمی داوای لە وەزارەتی نەوتی عێراق كرد، دەربارە ڕێككەوتنی ٥٠ ساڵەی نێوان هەولێر و تورکیا لە بواری نەوتدا زانیاریان پێبدات.
هۆشیار عەبدوڵا ڕایگەیاند:”ئەمڕۆ بە فەرمیی داوامان کرد لە وەزارەتی نەوتیی عێراق هەر زانیارییەکیان هەیە سەبارەت بەو ڕێککەوتنی بۆ ماوەی پەنجا ساڵ لەسەر نەوتیی هەرێم کراوە لەگەڵ تورکیا بیخەنە بەردەستمان”.
هۆشیار عەبدوڵا لە فەیسبوكی خۆیەوە هەواڵەكەی ڕاگەیاندووە و نووسیویەتی: چاکسازیی ڕیشەیی و ڕاستەقینە لە مەلەفی نەوتەوە دەستپێدەکات.
دەشڵێت:”ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی ئەو ڕێککەوتنە پەنجا ساڵییە و شەفافیەتیی مەلەفیی نەوت بە گشتیی دەتوانێ چاکسازیی ڕیشەیی و گەورە لە داهاتی هەرێمدا بهێنێتە ئاراوە”.
ز.ش