تورکمانەکانی کەرکوک هەڕەشە لە حکومەتی ناوەندی دەکەن

ڕیکخراوەکانی تورکمانی عێراق دەلێن، کەرکوک شارێکی تورکمانییە و ئەرژێنە سەر شەقام و خۆپیشاندان دژی حکومەتی ناوەندی عێراق دەکەین، ئەگەر داواکاریەکانیان جێبەجێ نەکرێن.

ئەمرۆ لە شاری کەرکوک لە بارەگای دامەزراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی تورکمان، بە ئامادەبوونی کەسایەتیەکانی تورکمان و بەرپرسی ڕێکخراوەکانی تورکمانی عێراق، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدرا، سەبارەت بە دامەزراندنی پێکهاتەکانی شارەکە لە دامودەزگاکانی کەرکوک بەپی سیستەمی ٪٣٢ی پێکهاتەکانی شارەکە و وەستاندنی بەعەرەب کردنی شاری کەرکوک و دانانی عەرەبی پارێزگاکانی دیکەی عێراق لە بەرێوبەرایەتیەکانی شاری کەرکوک.

بەیاننامەی ڕێکخراوەکانی تورکمان لەلایەن ئستبراق یازار ئۆغلۆ بەرپرسی دامەزراوەکان و ڕیکخراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی تورکمان خوێندارایەوە، کە تیدا هاتبوو: "ئێمە وەکو ئەندامانی دامەزراوەکانی کۆمەلگای مەدەنی تورکمانی عیراق داوا لە هەرسێ سەرۆکایەتی و ئەندام پەڵەرڵەمانەکان و پاریزگاری کەرکوک دەکەین کە پێکاهاتەکانی کەرکوک دابمەزرێنن بەپی سیستەمی ٪٣٢ی پێکهاتەکان، هەروەها داوا دەکەین دامەزراندنی ئەو بەریوبەر و فەرمانبەرانە ڕابگرن کە لە پاریزگاکانی دیکەی عێراق هێنراونەتە کەرکوک، داوا دەکەین دامودەزگاکانی کەرکوک لەلایەن کەرکوکیەکانەوە بەریۆە ببرێن و سیاسەتی بە عەرەب کردنی کەرکوک بوەستێنرێت."

ئستبراق یازار ئۆغلۆ هەروەها ووتی: "ئەگەر ئەم سیاسەتی بەعەرب کردنە بەردەوام بێ و نەتەوەی تورکمان پشتگۆی بخرێت، ئەوا ئێمە ڕێگەی تر دەگرینەبەر، بە پاڵپشتی تورکمانەکانی عێراق دەرژێینە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندان ئەنجام دەدەین و ماندەگرین، چونکە بارودۆخی ئێستای کەرکوک جێگای قەبوولکردن نیە."

ز.ش