تورکیا ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر سیدەکانی بۆردوومان کرد
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر بە بەردەوامیی سنووری سیدەکان-یان بۆردوومان کرد.
فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک ماوەی زیاتر لە دوو کاتژمێر بە بەردەوامیی سنووری سیدەکان-یان بۆردوومان کرد.
ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ بۆردوومانکردنی گوندی پیربلا-ی شارۆچکەی زاخۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی دەڤەری برادۆست-یان بۆردوومان کرد.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوبەری شارەدێی سیدەکان لە دەڤەری برادۆست، بە ڕۆژنیوزی وت: سەرەتا فڕۆکەیەکی سیخوڕیی بە ئاسمانی ناوچەی کەوەرت و بەنێ و گوندی بەرمیزە-ی سەر بە سیدەکان-دا سوڕایەوە، دواتر لە کاتژمێر ١:١٠ خولەک دوو فڕۆکەی جەنگیی دەستیان بە بۆردوومان کرد.
ئیحسان چەلەبی، وتیشی: بۆردوومانەکە هەتا کاتژمێر ٣:٢٥ خولەک بەردەوامیی هەبوو.
لەبارەی زیانەکانیشەوە، بەڕێوبەری شارەدێی سیدەکان وتی: ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.
جێگای ئاماژەیە، هەر ئەمڕۆ کاتژمێر ١:١٠ خولەک تورکیا لە ڕیگای فڕۆکە جەنگییەکانییەوە گوندی پربیلا-ی سەر بە شارۆچکەی زاخۆی پارێزگای دهۆکی بۆردوومان کرد.