تیمی وڵامدانەوەی یەپەسەی شەهید مەزلۆم ژیاندا لە چوارچێوەی هەنگاوی 'لەدژی داگیرکەران و نۆکەران و سیخوڕەکان هەنگاوی تٶلەسەندنەوە' لەمێرسین بە تاکتیکی تایبەت لەدژی سەربازانی تورک چالاکی ئەنجامدا.
ڕاگەیەنراوی تیمەکە لەوبارەیەوە بەم شێوەیەیە:
"٢٧ی تەموزی ٢٠٢٠ تیمەکانی وڵامدانەوەی ئێمە لە ناوچەی موتێی میرسین لەسەر ڕیگای کارامان لەدژی ئۆتۆبۆسێکی مەدەنی کۆمپانیای ئالاشەهیری گەشتیاری ساریکز کە ژمارەیەک سەربازی تێدابوو، چالاکیان ئەنجامداوە.
تیمەکانی وڵامدانەوەمان دوای ئەوەی بۆ ماوەیەکی درێژ چاودێری دوژمنیان کرد و جمووجوڵی دوژمنیان کۆنتڕۆڵ کرد، لەدژی ئۆتۆمبێڵەکە کە لە ڕۆژی پێشتر لە ڕێگادابوو، کاتژمێر ٠٧:٠٠ بە تەکنیکێکی تایبەت چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکیەکەدابە پێی زانیاریەکانمان ٦ سەرباز کوژراون و ٣٠ سەربازیش برینداربوون کە برینی ١٥ سەربازیان سەختە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا بە بەردەوامی باسی ئەوە دەکرێت، دەوڵەتی تورک لە شارەکان یەپەسە لە بەرانبەر خۆی دەبینێت "حسابی هێرشی قڕکردن دەدات. بە تاکتیکی تایبەت ئێمە کە لە بەرانبەر تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئەوان ئەنجام دەدرێت. لەو دەڤەرانەی کە بە پیشبینی ناکەن، لەدژی ئەوان دەوەستینەوە."
'بە ناوی ڕووداوێک، هەواڵی درۆ بڵاودەکەنەوە'
هەروەها باسی ئەوەکراوە، 'چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە بۆئەوەی مۆڕال و بوێری گەل بشکێنن، هەموو چالاکیەکانمان وەک رووداو لەقەڵەم دەدەن و هەواڵی درۆ بڵاودەکەنەوە. میدیای شەڕی تایبەت کە نەیتوانیوە چالاکیەکەمان بشارێتەوە، ڕاگەیەنراوی جیاواز بڵاودەکاتەوە و بەرپرسانی سەربازی تورک بە ناوی خولوسی ئاکار ڕاگەیەنراوی بەو شیوەیە دەدەن کە ئۆتۆمبێڵەکە ئیستۆپی تێدا نەماوە و بەو شێوەیە هەواڵی درۆ بڵاودەکەنەوە.
'بۆ یادی مەزلۆم ژیاندا'
هەروەها ڕاگەیەنرا کە ئەم چالاکیە بۆ یادکردنەوەی مەزلۆم ژیاندا کراوە کە ١ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ئەنجامی هێرش ئاسمانی دەوڵەتی تورک شەهید بوو."
ف.ق