تەرمی دیلەک ئادسان ئەندامى دیوانى هاوسەرۆکایەتیى کەجەدە بەخاکسپێردرا
تەرمی دیلەک ئادسان ئەندامى دیوانى هاوسەرۆکایەتیى کەجەدە لە نەخۆشخانەوە بە کەژاوەیەکى ئۆتۆمبێل برایەوە بۆ شاری ئێلح و لە مەراسیمێکدا بەخاکسپێردرا.
تەرمی دیلەک ئادسان ئەندامى دیوانى هاوسەرۆکایەتیى کەجەدە لە نەخۆشخانەوە بە کەژاوەیەکى ئۆتۆمبێل برایەوە بۆ شاری ئێلح و لە مەراسیمێکدا بەخاکسپێردرا.
دیلەک ئادسان ئەندامى دیواى هاوسەرۆکایەتیى کۆنگرەى جڤاکى دیموکراتیک (کەجەدە) بەهۆی نەخۆشیى دەمینى خوێن لە مێشکیدا برایە نەخۆشخانەى گازی لە ئەنقەرە تاوەکو چارەسەریى بۆ بکرێت، بەڵام لە دواى ماوەیەک مانەوەى لە نەخۆشخانە گیانى لە دەستدا.
لە دواى گیان لە دەستدانى لە ئەنقەرەوە برایەوە بۆ شاری ئێلح تاوەکو لە زێدی خۆیدا مەراسیمى بۆ بەڕێوەبچێت و بەخاک بسپێردرێت، بەڵام پارێزگارى دەوڵەتى تورکیا بە پاساوی ئەوەى 'شەوە و کێشەى ئەمنى هەیە' رێگاى نەدا لە لقی سەندیکاى ئەیتم سەنی شارى ئێلح مەراسیمى بۆ بەڕێوەبچێت.
سەربارى ئەوەش لە دواى ئەنجامدانى نوێژ لە گۆڕستاى ئاسری، تەرمەکەى ئادسان لە نیوە شەودا رەوانەى گۆڕستانى گەڕەکى کۆرکێ لە شاری ئێلح (باتمان) کرا و ڕێورەسمى بەخاکسپاردنی بەڕێوەچوو. بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکى کەجەدە، ئایشە ئاجار باشاران، محەمەد روشدو تیریاکی، دەرسم داغ، گولیستان کلچ کۆچیت، نەجدەت ئیپەک یوز پەرلەمانتارانى پارتى دیموکراتیکى گەلان (هەدەپە)، گولجیهان شیمشەک وتەبێژی بزووتنەوەى ژنانى ئازاد (تەژەئا - TJA)، ئەندامانى دەستەى بەڕێوەبەرى ناوەندیى کەسەک، ئەیتم سەن، سەس، سەندیکاى پترۆڵ – ئیشێ، گەنەل – ئیش و بەڕێوەبەرانى چەندین رێکخراوى کۆمەڵى شارستانى بەشداریى مەراسیمەکە بوون.
گولجیهان شیمشەک وتەبێژى تەژەئا لە مەراسیمەکەدا وتەیەکى پێشکەشکرد و رایگەیاند، ئادسان یەکێک لە پێشەنگەکانى تێکۆشانى رزگاریى کۆمەڵگە بوو.
شیمشەک راشیگەیاند "هەڤاڵمان دیلەک شەهیدە. ئێمە تێکۆشانەکەى لە بیر ناکەین و خاوەنداری لە تێکۆشانەکەى دەکەین".
بەردان ئۆزتورک هاوسەرۆکى کەجەدەش وتى "ئێمە تێکۆشانەکەى لەو خاڵەوە درێژە پێدەدەین کە بۆى بەجێهێشتوین. ئەو بە تێکۆشان و دەم بەخەندەبوونەکەى هەموو کات لە یادماندا دەمێنێتەوە".
ژنان لە دواى تەواوبوونى مەراسیمەکە وێنە و چەپکە گۆڵیان سەر گۆڕەکەى ئادسان دانا.
ر.م