تەرمی گەریلای هەپەگە ئەنگین چەتین لە نسێبین بە خاکسپێردرا

تەرمی گەریلای هەپەگە ئەنگین چەتین (ئەرداڵ نیشتمان)، کە لە شەڕێکدا لە ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٠ لە ناوچەى بەدلیس شەهید بوو بوو، لە نسێبینی مێردین لەلایەن سەدان کەسەوە بە دەم هەلەهەلەوە بە خاکسپێردرا.

تەرمی گەریلای هەپەگە ئەنگین چەتین (ئەرداڵ نیشتمان)، کە لە شەڕێکدا لە ٢٣ی ئاداری ٢٠٢٠ لە ناوچەی بەدلیس شەهید بوو وو لە دوای نزیکەی ٧ مانگ لە شەهیدبوونەکەى، تەرمەکەى لەلایەن بنەماڵەکەیەوە وەرگیرا و لە مەراسیمێکی بە شکۆدا بە خاکسپێردرا.

لە دوای دەرکەوتنی ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەی، تەرمی چەتین لە گۆڕستانی بێکەسانی بەدلیس وەرگیرایەوە و لەلایەن بنەماڵە و کەسەوکارەکەیەوە برایەوە بۆ گوندی جبلتین لە ناوچەى نسێبین لە پارێزگای مێردین و بە بەشداریی سەدان کەس لە بنەماڵەکەى و کەسوکار و خزمانی و هاووڵاتییانی ناوچەکە  و بەدەم وتنەوەى دروشم و هەلهەلە بە خاکیانسپارد.

ژ.ت