تەڤگەری ئازادی: جه‌ژنی چوارشه‌ممه سوور و سه‌ره‌تای ساڵی نوێی گه‌لی ئێزدیمان پیرۆز بێت
تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان بە بۆنەى جەژنى چوارشەممە سوور و سەرەتاى ساڵی نوێى گەلی ئێزدی راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
تەڤگەری ئازادیى کۆمەڵگەى کوردستان بە بۆنەى جەژنى چوارشەممە سوور و سەرەتاى ساڵی نوێى گەلی ئێزدی راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.
ده‌سته‌ی ئایین و باوه‌ڕییه‌كانی ته‌ڤگه‌ر ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان بە بۆنەى جەژنى چوارشەممە سوور و سەرەتاى ساڵی نوێى گەلی ئێزدی رایگەیاند "یه‌كێك له باوه‌ڕییه دێرین و ره‌سه‌نانه‌ی كوردستان، باوه‌ڕی ئێزدایهتیه كه‌وا له تێكه‌ڵی و هاوسه‌نگییه‌كی چڕ و پڕه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا و سروشت و پهروهدگاردا و له ئه‌م باوه‌ڕییه ره‌سه‌ندا هیچ شتێك به كه‌م نابینرێت و مرۆڤیش به‌شێكه له گه‌ردوون و خۆی به ناوه‌ند نازانێت".
راشیگەیاندووە "له بۆنه و یادهكانیدا میكانیزمێكی سروشتی و لۆژیكی یه‌كتر ته‌واوكردن به بنه‌ما ده‌گرێت و هیچ كات باوه‌ڕی خۆی به سه‌ر ئایین و باوهڕییهكانیتردا نه‌سه‌پاندووه، بەڵام هه‌زاران جار له ژێر ناوی فه‌رمان كۆمه‌ڵكوژی و تراژیدیای جه‌رگبڕ به سه‌ریدا سه‌پاوه بێ ئه‌وه‌ی هێرشی كردبێته سه‌ر هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك و بێ پاساو خۆێنی حه‌ڵال كراوه و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان به پاساوی ئایینی فه‌رمانی خوا و خه‌لیفه جێبه‌جێ كراوه و نمونه‌ی دوای فه‌رمانی ٧٣هه‌م بوو له كه‌سایه‌تی چه‌ته خوێن مژه‌كانی داعش له شەنگال هاته ئاراوه".
دەقی راگەیاندراوەکەى تەڤگەری ئازادی بۆ جەژنى چوارشەممە سووری گەلی ئێزدی
جه‌ژنی چوارشه‌ممه سوور و سه‌ره‌تای ساڵی نوێی گه‌لی ئێزدیمان یپرۆز بێت
مرۆڤ هه‌بوونێكی كۆمه‌ڵایه‌تیه و بۆ به‌رده‌وامی به ژیانێكی حه‌قێقی و به گوێره‌ی لۆژیكی بوونی خۆی هه‌میشه له ڕێگه‌ی فیكر و ڕامانه‌وه و پێویستیه‌كانی ژیانی خۆی له هه‌موو بواره‌كاندا ڕێكخستووه. بۆیه كۆمه‌ڵگای كوردستانیش یه‌كێك له كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌كییه‌كان له پێشه‌نگایه‌تی كاروانی مرۆڤایه‌تی و میزۆپۆتامیایه، كوردستان ژینگه‌ی شارستانیه‌ت و پێكه‌وه ژیانی گه‌لان، ئایین و باوه‌ڕییه جیا جیاكان بووه.
بۆیه یه‌كێك له باوه‌ڕییه دێرین و ره‌سه‌نانه‌ی كوردستان، باوه‌ڕی ئێزدایهتیه كه‌وا له تێكه‌ڵی و هاوسه‌نگییه‌كی چڕ و پڕه له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا و سروشت و پهروهدگاردا و له ئه‌م باوه‌ڕییه ره‌سه‌ندا هیچ شتێك به كه‌م نابینرێت و مرۆڤیش به‌شێكه له گه‌ردوون و خۆی به ناوه‌ند نازانێت. هه‌روه‌ها له بۆنه و یادهكانیدا میكانیزمێكی سروشتی و لۆژیكی یه‌كتر ته‌واوكردن به بنه‌ما ده‌گرێت و هیچ كات باوه‌ڕی خۆی به سه‌ر ئایین و باوهڕییهكانیتردا نه‌سه‌پاندووه.
ئه‌گه‌ر به مێژووی گه‌لی كورد و ئێزدی‌دا بچین به هه‌زاران جار له ژێر ناوی فه‌رمان كۆمه‌ڵكوژی و تراژیدیای جه‌رگبڕ به سه‌ریدا سه‌پاوه بێ ئه‌وه‌ی هێرشی كردبێته سه‌ر هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك و بێ پاساو خۆێنی حه‌ڵال كراوه و كۆمه‌ڵكوژییه‌كان به پاساوی ئایینی فه‌رمانی خوا و خه‌لیفه جێبه‌جێ كراوه و نمونه‌ی دوای فه‌رمانی ٧٣هه‌م بوو له كه‌سایه‌تی چه‌ته خوێن مژه‌كانی داعش له شەنگال هاته ئاراوه.
بۆیه له ڕۆژێكی پیرۆز وه‌ك ئه‌مڕۆدا كه بریتیه له جه‌ژنی چوارشه‌ممه سوور و سه‌ره‌تای ساڵی نوێی ئێزدی له كاتێكدا پیرۆز ده‌كه‌ین كه‌وا تێكه‌ڵه به مزگێنی له ناو چوونی چه‌ته خۆێن مژه‌كانی داعش و ئه‌م جه‌ژنه ده‌كرێت وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ به دیهێنانی ژیانێكی نوێ و به دوور له زێهنیه‌تی چه‌ته‌گه‌ری و خوێن رشتن و كۆمه‌ڵكوژی به بنه‌ما وه‌ربگیردرێت.
به‌م بۆنه‌وه خاڵی گرینگ ئه‌وه‌یه كه تێكشكانی خه‌لافه‌تی چه‌ته‌كانی داعشی خۆێن ڕێژله كۆبانی و ره‌قا و باغۆز به گیانبازی و خۆنه‌ویستی ڕۆڵه قاره‌مانه‌كانی گه‌لی كورد و گه‌لانی ئازادیخوازی ناوچه‌كه و سه‌رتاسه‌ر جیهان و به‌تایبه‌ت ئیراده‌ی كچان و كوڕانی ئێزدی هاته ئاراوه و قۆناخێكی نوێ بۆ ئاشتی و ئارامی و پێكه‌وه ژیان ده‌سته‌به‌ر كرد.
له هه‌مانكاتدا وه‌ك ده‌زانرێت له باكووری كوردستان له به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی قڕكردن و نكۆڵی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا و به سه‌ركێشی ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی داعش، به هه‌زاران سیاسه‌تمه‌دار و گه‌نج و ژن و كه‌سایه‌تی گه‌لی كورد و گه‌لانی ئازادیخوازی توركیا له زیندانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ندكراون و له به‌رامبه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته چه‌په‌ڵ و قێزه‌ونه‌دا به پێشه‌نگایه‌تی هه‌ڤاڵ له‌یلا گۆڤه‌ن و ناسر یاغز و هه‌زاران گیراوی سیاسی و چالاكوانی كورد له چوارپارچه‌ی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌رخۆدان ده‌كه‌ن و ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتنی بێ سنوور و ژیانی خۆیان و جه‌سته‌یان كردووه‌ته قه‌ڵغان بۆ به‌رگری كردن له گۆشه‌گیری له‌سه‌ر ڕێبه‌ر ئۆجه‌لان و گه‌لی كورد. بۆیه پێویسته هه‌موان خاوه‌نداری له بانگه‌وازییه پیرۆزه‌كه‌ی مانگرتووان بكه‌ین و له به‌رامبه‌ر ئه‌ركه نه‌ته‌وه‌یی و ئهخلاقیهكهمان خاوه‌ن هه‌ڵوێست و كردار ببین و پشتگیری ده‌نگی مانگرتووان بكه‌ین و هاواریان بێ وڵام نه‌هێڵینه‌وه.
بۆیه له كۆتایدا ئێمه وه‌ك ده‌سته‌ی ئایین و باوه‌ڕییه‌كانی ته‌ڤگه‌ر ئازادی كۆمه‌ڵگای كوردستان سه‌ره‌تا سه‌ری ساڵی نوێ و جه‌ژنی چوارشه‌ممه سوور له گه‌لی ئێزدیمان و هه‌موو گه‌لی كورد و مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتن خواز پیرۆز ده‌كه‌ین و دووباره ده‌كه‌ینه‌وه و ده‌ڵێین: پێویسته به وه‌فاداری به خۆێنی شه‌هیدان و تێكۆشه‌رانی ڕێگای ئازادی گه‌لی كورد و مرۆڤایه‌تی له‌م قۆناخه هه‌ستیاردا هه‌مووان له حزبه كوردییه‌كان، كه‌سایه‌تی، ڕۆشنبیران و ژنان و گه‌نجان و هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگای كوردستان و گه‌لانی ئازادیخوازی ناوچه‌كه به یه‌كڕیزی و ته‌بایی له‌به‌رامبه‌ر دووباره بوونه‌وه‌ی هێرش و مه‌ترسیه‌كان وه‌ك باشترین ڕێگا تێكۆشانی دیموكراتیمان پێش بخه‌ین و ئه‌زموونی ڕۆژئاوای كوردستان له چوارچێوه‌ی كۆنفیدراڵیزمی دیموكراتی و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكراتی وه‌ك ئهڵتهرنانتیڤ كرداری بكه‌ین.
ر.م