ئێوارەی ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بەیاننامەیەکی ده‌رباره‌ی بارودۆخی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە. لە بەیاننامەکەدا هاتووە: «هه‌رێمی کوردستان چه‌ند ساڵێکە له‌نێو قه‌یرانه یه‌ک له دوای یه‌که‌کاندا به دۆخێکی ئاڵۆز و بێچاره‌ییدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، هه‌موو ئه‌م قه‌یرانانه له ئه‌نجامی حوکمڕانی شکست‌خواردووی ٢٧ساڵە و هه‌ڵپه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌ت و حزبیه‌کان به‌رهه‌م هێنراوه و باجه‌که‌شی به‌به‌رده‌وامی گه‌له‌که‌مان داویه‌تی.»
«حیزب له شه‌ڕی دابه‌شكردنی پله و پۆستدان»
ته‌ڤگه‌ری ئازادی ڕایگه‌یاند: «نزیکه‌ی ٧٠ ڕۆژ به‌سه‌ر [هه‌ڵبژاردن]ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، به‌ڵام له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی وانە له ڕابردوو وه‌ربگیرێت و به‌شوێن چاره‌سه‌ری کێشه و قه‌یرانه‌کان بکه‌ون و هەندێک ئه‌و باره قورسه که‌م بکه‌نه‌وه که خستوویانه‌ته سه‌ر شانی هاوڵاتیان، به‌داخه‌وه جارێکی دیكه حزبه‌کان له‌نێو شه‌ڕی قورسی دابه‌شکردنی پۆست و پله‌دا نقووم بوون و له‌نێو هه‌مان ئه‌و هێزانه‌دا تا ئێستا سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان و لیژنه تایبه‌تییه‌کان پێکنه‌هاتوون، حکوومه‌تی کاربه‌ڕێکه‌ر خۆی بووه‌ته گه‌وره‌ترین بار به‌سه‌ر هاوڵاتیانه‌وه، دەردەکەوێت کە به کۆبونه‌وه‌کان تا ماوه‌یه‌کی دیكه‌ش کات به‌ڕێده‌کرێت.»
«بڕینی مووچه، نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری، بڵاوبوونه‌وه‌ی بێ‌کاری، زیادبوونی تیرۆر، کۆچی خه‌ڵکی بۆ ڕێگه‌ی هاتوونههات و.....هتد، له هەموو ئەوانە مه‌ترسیدارتر، هه‌وڵی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه بۆ ده‌ستگرتنه‌وه به‌سه‌ر کۆی ناوه‌نده‌کانی بڕیار و به‌ڕێوه‌بردن و جومگە هەستیارەکانی هه‌رێمی کوردستان، به‌تایبه‌ت پ.د.ک که جارێکی دیكه خه‌ریکی داتاشینی هه‌یکه‌لی حکومڕانیی هه‌رێمه به به‌رگی خۆیدا.»
«هه‌رێمه‌كه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره ده‌كاته‌وه»
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی تەڤگەری ئازادی‌دا هاتووه: «دیاریکردنی دوو باڵاترین و به‌کاریگه‌رترین پۆستی هه‌رێم که سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکوومه‌تن بۆ هه‌مان حیزب، هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌و تاکڕه‌وی و مه‌ترسی زۆر گه‌وره‌تر ده‌بات، به‌تایبه‌ت ئه‌مه له کاتێکدایه که ئه‌و حیزبه له ٢٧ ساڵی ڕابردوودا زۆرترین به‌رپرسایه‌تی به‌رده‌که‌وێت له‌و شکسته‌ی له حوکمڕانی هه‌رێمی کوردستاندا هاتووه، ڕازیبوونی لایه‌نه‌کان به دابهشکارییەکی له‌و شێوه‌یه، ئاڕاسته‌کردنی هه‌رێمه بۆ مه‌ترسی گه‌وره و ئاینده‌یه‌کی تاریک‌تر و پاشه‌کشه‌ی یەکجارەکی له ئازادیی و ئاستی دیموکراتی.»
بانگه‌وازی بۆ پێكهێنانی هێزی سێیه‌م
ته‌ڤگه‌ری ئازادی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، هه‌رچی ده‌چێت هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئازادیی ڕاده‌ربڕین و کاری سیاسی زیاتر ده‌بێت، نزیکترین نموونه‌ش؛ ئه‌و هێرشانه‌ن كه له ڕۆژانی ڕابردوودا کرانه سه‌ر ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان که هۆکاره‌که‌ی ته‌نها تێکۆشانی ئازادانه‌یه.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ته‌ڤگه‌ری ئازادی ڕایگه‌یاندووه: «له هه‌ر ئه‌گه‌رێکدا ئێمه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا بانگه‌وازی بۆ چالاکی سه‌رتاسه‌ری ده‌که‌ین، تاکو به شێوه‌ی مه‌ده‌نی بتوانرێت گه‌وره‌ترین فشار دروست بکات، هه‌روه‌ها بانگه‌وازی له ته‌واوی خه‌ڵکی ڕۆشنبیر و هه‌ر تاک و لایه‌نێکی ئۆپۆزسیۆن ده‌که‌ین، هه‌وڵ بده‌ین بۆ پێکهێنانی هێزی سێهه‌م، وه‌ک هێزێکی دیموکراتی بۆ ڕێکخستنی ڕیزه‌کانی خه‌ڵک و ئاڕاسته‌کردنیان به ئاڕاسته‌یه‌کی دیموکراتیانه، بۆ فشار خستنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات. تاکو له‌وه زیاتر هه‌رێمیی کوردستان له‌گێژاودا نه‌مێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش گرنگه له که‌مترین ماوه‌دا ته‌واوی ئه‌و هێزانه بێنه لای یه‌ک و تێکۆشانمان یه‌ک بخه‌ین له‌پێناو داخوازی گه‌له‌که‌ماندا.»
s.m