خانه‌واده‌ی گه‌نجه كوژراوه‌كه‌ی ئامه‌د سكاڵای تۆمار كرد
خانه‌واده‌ی ڕه‌جه‌ب هانتاش ئه‌و گه‌نجه‌ی له لایه‌ن پۆلیسی تورك له شاری ئامه‌د كوژرا، له فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی ئامه‌د سكاڵای تۆمار كرد.
خانه‌واده‌ی ڕه‌جه‌ب هانتاش ئه‌و گه‌نجه‌ی له لایه‌ن پۆلیسی تورك له شاری ئامه‌د كوژرا، له فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی ئامه‌د سكاڵای تۆمار كرد.
خانه‌واده‌ی ڕه‌جه‌ب هانتاش كه له ڕۆژانی ڕابردوو له پاركی سۆمه‌ر-ی گه‌ڕه‌كی شههیتلیك-ی ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هری ئامه‌د له لایه‌ن پۆلیسی توركیا كوژرا، داوای هاوپشتیی قانوونی له كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ كرد به‌مه‌به‌ستی سكاڵا تۆماركردن له‌سه‌ر تۆمه‌تبارانی هێرشه‌كه.
دواتر خانه‌واده‌كه له‌گه‌ڵ پارێزه‌رانی دۆسیه‌كه له فه‌رمانگه‌ی داواكاری گشتیی شاری ئامه‌د سكاڵایان له‌سه‌ر پۆلیسه تۆمه‌تباره‌كان تۆمار كرد. ئه‌فه هانتاش برای گه‌نجه كوژراوه‌كه ڕایگه‌یاند، تا كۆتایی به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆسیه‌كه ده‌كه‌ن.
s.m