خوشکی کۆچاکیش دەستی بە مانگرتن لە خواردن کرد
دوای ئەوەی مستەفا کۆچاک لە بەندیخانە دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن تا مردن کرد، هەر یەک لە مینە کۆچاک خوشکی ناوبراو، لەگەڵ سینان یاربال و ماهیر کلچیش دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد.
دوای ئەوەی مستەفا کۆچاک لە بەندیخانە دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن تا مردن کرد، هەر یەک لە مینە کۆچاک خوشکی ناوبراو، لەگەڵ سینان یاربال و ماهیر کلچیش دەستیان بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد.
مستەفا کۆچاک کە لە بەندیخانەی پیتی (F)ی ئیزمیر زیندانیە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یەکسان دادگایی بکرێت، دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خوارادن تا مردن کردووە. کۆچاک ٢٨٦ رۆژە دەستی بە چالاکیەکە کردووە.
خوشکەکەی، مۆنە کۆچاکیش بۆ پشتەوانیکردن لە چالاکی براکەی، لە گۆڕەپانێکی نزیک لە بەندیخانەکە دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کردووە و بڕیارە چالاکیەکەی هەفتەیەک بخایەنێت. هەر یەک لە سینان یانبال و ماهیر ملچیش بەشدارییان لە چالاکیەکەدا کرد.
مینە کۆچاک وتی:"من سەربەرزم بە براکەم. داواکاریمان ئەوەیە کە مستەفا بە زوترین کات ئازاد بکرێت."
ز.ش