خۆپیشاندەرانی شیلادزێ سزا دران
ئەو ١٥ کەسەی بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ڕاپهڕینی شیلادزێ دژبه کۆمەڵکوژی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە دەڤەری بادینان دادگهیی كران، هەریەکەیان بە بڕی ١٠٠ هەزار دینار سزا دران.
ئەو ١٥ کەسەی بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ڕاپهڕینی شیلادزێ دژبه کۆمەڵکوژی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە دەڤەری بادینان دادگهیی كران، هەریەکەیان بە بڕی ١٠٠ هەزار دینار سزا دران.
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە شارۆچكهی دێرەلووک و شارەدێی هێتوتێی دهڤهری بادینان ٤ هاوڵاتیی سیڤیل لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەهید بوون. پێش ئەوەش چەندین جاری دیکە دهوڵهتی توركی داگیركهر لهو دهڤهره كۆمهڵكوژی كردووه. لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییانە و داگیركاریی توركیا، خەڵکی ناوچەکە چالاکییەکی ناڕەزاییان ئەنجام دا، دواتریش توڕەیی خەڵک بووە هۆی ڕاپەڕین دژی بنكه سەربازییەکانی دهوڵهتی تورك لهو سنووره.
خەڵکی شیلادزێ ڕۆژی ٢٦ی كانوونی دووهم چوونە سەر بنكهیهكی سەربازیی تورکیا و دەستیان بەسەردا گرت. گهلی شیلادزێ بهم چالاكییه ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی باشووری کوردستانیان دژی هەبوونی سوپای داگیركهر لە هەرێم پیشان دا. سەربازانی داگیركهریش بە گوللـە وەڵامی خەڵکیان دایەوە و لە ئاکامدا منداڵێک و کەسێکی بەتەمەن شەهید بوون. دواتر بەرپرسانی هەرێم داوای لێبووردنیان لە تورکیا کرد و بەڵێنی ئەوەشیان دا کە ئەوانەی بەشداریان لهو خۆپیشاندانه كردووه یان پشتگیرییان کردووە ڕووبەڕووی سزا بكرێنهوه. بەو هۆیەوە زیاتر لە ٨٠ کەس دهستگیر كران.
دوای ئهوهش لەژێر فشار و ناڕەزایەتیی ڕای گشتیی کوردستان و پشتیوانی بۆ خەڵکی شیلادزێ، دادگهی دهۆک بە ناچاری زۆربەی دەستگیرکراوەکانی ئازاد کرد و بەشێکیشیان تا ڕۆژی دادگهیی کردن بەکەفالەت ئازاد کران.
سزای ماددییان بۆ بڕایهوه
ئەمڕۆ ١٥ کەس بە هۆکاری ئەوەی لە دژی کۆمەڵکوژی و داگیركاریی دهوڵهتی تورك له باشووری كوردستان ڕاپەڕیوون، لە دادگهی دێرەلووکی سەربە پارێزگهی دهۆک بەپێی بڕگەی ١٠ لە ماددەی ١١ی یاسای خۆپیشاندان دادگایی کران. له دانیشتنهكهدا ٥ پارێزەر وەک پارێزەری خۆبهخشی تۆمهتباران ئامادەبوون.
پارێزهر رێوینگ یاسین ڕایگهیاند، «دادوەر مافی قسەکردنی بە تۆمەتباران دا، ئەوانیش دووپاتیان کردهوه کە دژی داگیرکاری هەڵوێستیان هەبووە، بەشداریی خۆپیشاندانیان كردووه، کارێکی هەڵەیان نەکردووە و لێی پەشیمان نین.»
ناوبراو ئاشكراشی كرد، دۆسیهی خۆپیشاندانی شیلادزێ بۆ ئەو کەسانە کۆتایی هاتووە و دادوەر بڕیاری زیندانیکردنی بۆ نەداون. بەڵام هەریەکەیان بە بڕی ١٠٠ هەزار دینار سزای ماددی دراون. لهگهڵ ئهوهشدا بۆ هەر ڕۆژێکی زیندانیان لە کاتی لێکۆڵینەوەدا، هەریهكهیان سێ هەزار دینار لە سزاکەی کەم دەکرێتەوە.»
s.m