هاوڵاتیانی مەخموور هێرشی فڕکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بۆ سەر مەخموور شەرمەزار کرد کە بە هۆیەوە ٣ کەس شەهید بوون و ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانیان ناگەنە ئامانجەکانیان.
'ئێمە پەنابەری خاوەن ستاتۆی سیاسین'
مەحمود ماناک ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەمپی مەخموور وتی،"٢٦ ساڵە ئێمە پەنابەرین. بە بەرخۆدان و باجێکی زۆرەوە ئێمە وەک پەنابەرانی سیاسی قبوڵکراین. لەگەڵ ئەوەشدا زۆر جار هێرشیان ئەنجامدا و ستاتۆی پەنابەری ئێمەیان خستە مەترسیەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستی خۆی لە پەنابەران مەخموور بکێشێتەوە.
کاتێک ئێمە لە مەخموور جێگیربووین، نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق دووبارە ستاتۆی پەنابەری کە پێشکەشمان کرابوو قبوڵی کرد.
'ئەم ساڵانەی دوایی هێرشەکان زیادیان کرد، ژنان بوونە ئامانجی هێرشەکان'
هیچ کاتێک هێرشەکان لەسەر مەخموور کۆتاییان پێنەهات. پەدەکە هەموو کاتێک ئێمەی وەک لایەنێکی شەڕ دەبینی و لەگەڵ دەوڵەتی تورک هێرشی دەکرد. بە تایبەتی ئەم ساڵانەی دوایی بە پێی پلانێکی نوێ شەڕی تایبەت هێرشەکان بۆ سەر ئێمە زیادیان کرد. بە تایبەتی لە ساڵی ٢٠١٧ەوە هێرشی ئاسمانی بۆ سەرمان زیادیان کرد.
ئەمە چوارەمین جارە فڕۆکە جەنگیەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هێرش دەکەنە سەر مەخموور و مەدەنیەکان دەبنە قوربانی بە تایبەتی ژنان دەبنە ئامانج و شەهید دەبن.
ئێمە لەلایەک لە لایەن عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە قبوڵکراوین و لە لایەکی ترەوە سنورەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبەزێنرێت و بووردۆمانمان دەکەن. ئەوانەی بە بەخێوکردنی ئاژەڵ بژێوی خۆیان بەدەستدەهێنن، دەبنە قوربانی.
'بێ ئاگاداری هێزە هەرێمیەکان، هیچ هێرشێک ئەنجامنادرێت'
حکومەتی عێراق کە بە راگەیاندن هێرشەکان شەرمەزار دەکات، بەلام لە پراکتیکیدا هیچ هەنگاوێک نانێت. ئەگەر بە ڕاستی عێراق، حکومەتی هەرێم و نەتەوە یەکگرتووەکان ئاگادار نەبن، ناتوانن هێرش بکەن."
'جیهان لەگەڵ کۆرۆنا لە جەنگدایە، دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد'
ئەڤین تایبۆغان هاوڵاتی کەمپی مەخمووریش وتی، "سەرەتا هێرشەکە شەرمەزار دەکەم. لە کاتێکدا کە جیهان هەمووی لەدژی ڤایرپسی کۆرۆنا دەجەنگێت، دەوڵەتی تورک دەست لە دوژمنایەتی کورد هەڵناگرێت.
لە ڕۆژئاوا و مەخموور هێرشی نامەردانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەردەوامە. ئێستا دۆخەکە گەیشتووەتە ئەو قۆناغەی کە خۆمان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزین یان هێرشی فرۆكە جەنگیەکان تورک.
'هێرشەکان فراوانن و بە پلانەوە ئەنجامدەدرێن'
لە ئێستادا هێرشی دەوڵەتی تورک نە تەنها لەسەر مەخموورە بەڵکو لە زینی وەرتێ، ڕۆژئاوا و باکووریش بەردەوامە. ئامانجی سەرەکی هێرشەکە تێکبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کوردە. داگیرکردنی خاکی کوردستانە. هێرشەکە نە تەمها لە مەخموور و باشووری کوردستانە، بۆیە پڕۆژەیەکی ئامادەکراوە. مومکین نییە کە وڵاتێک بێ ئاگاداری وڵاتێکی تر سەروەریەکەی پێشێل بکات و هێرش ئەنجامبدات. بۆیە بە پلان و پڕۆژەیە. بۆیە ئێمە وەک خەڵکی مەخموور گۆمانی زۆرمان هەیە.
دەوڵەتی تورک بە ئاگاداری هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق نەبێت ناتوانێت هێرشی ئاسمانی ئەنجامبدات. بۆیە هەموویان بەرپرسیاری هێرشەکەن.
'گۆمانمان هەیە و هەموویان بەرپرسن'
جار جار دەوڵەتی تورک و چەتەکانی داعش هێرش دەکەنە سەر ژنان و خەڵکی مەخموور. چییان لە خەلکی مەخموور دەوێت. ئەوان لە باشوور، ڕۆژئاوا و شوێنەکانی تری کوردستان بەهەمان شێوەی هێرش دەکەن. ئەمە نە تەنگا گۆمان لەسەر تورکیا بەڵکو لەسەر هەموو هەرێمەکە دروست دەکات. گۆمانەکانمان لە عێ و هێزە نێودەولەتیەکان هەیە. بۆچی بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ ناکەن. بۆچی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەرکی خۆی جێبەجێ ناکات. ئەوە نیشانەی پەیوەندی لایەنەکانە کە هێرش لەسەرمان ئەنجامدەدرێت.
سەرەتا داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین لەبەرئەوەی کوردن، هەروەها داوا لە هێزە نێودەوڵەتیەکان دەکەین کە ئێمە لە ژێر چەتری ئەوانداین، هەروەها داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە لە سنوری ئەوانداین ئەرکی مرۆیی خۆیان جێبەجێ بکەن."
ف.ق