له سه‌رده‌می سه‌ڵاتداره‌تیی كه‌نان ئه‌ڤره‌ن-دا، له‌پێناو گۆڕینی دیمۆگرافیای كوردستان به سه‌دان توركی قرغزی له خاكی هه‌ره به‌رهه‌مداری دۆڵی زیلان-ی ناوچه‌ی ئه‌ردیش-ی وان جێگیر كران. ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌م قرغزی-یانه‌ی له دژی په‌كه‌كه كرده جه‌رده‌وان (جاش) و وه‌ك ئامرازێكی فشار و زۆرداری له به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد به‌كاریان دێنێت.
هه‌رێمی زیلان به خاكه‌به‌رهه‌مداره‌كه‌ی، به دارستانه چڕه‌كان و سه‌رچاوه‌ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئاو مه‌یدانێكی جوانی سرووشتییه. له ڕووی ستراتیژییه‌وه هه‌رێمی زیلان شوێنێكی گرنگه. له سنووری ناوچه‌كانی ئه‌ردیش، پاتنۆس، ئه‌به‌خ، بێگر، بازیر و گیادین هه‌ڵكه‌وتووه. چیاكانی ئالاداغلار و ته‌ندوره‌ك-ی لێ هه‌یه.
ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیا، قرغزییه‌كانی هێنایه كوردستان
گه‌لی ده‌یان گوندی هه‌رێمی زیلان له به‌رانبه‌ر فشار و توندوتیژیی ده‌وڵه‌ت سه‌ریان دانه‌نه‌واند. قبووڵیان نه‌كرد ببنه جه‌رده‌وان و خیانه‌تیان له گه‌ل و ڕابردووی خۆیان نه‌كرد. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت مێژووی به‌رخۆدانی هه‌رێمی زیلانی ده‌زانی، ده‌ستی به گۆڕینی دیمۆگرافیای هه‌رێمه‌كه كرد. به‌م ئامانجه، كه‌نان ئه‌ڤره‌ن سه‌رۆك كۆماری كوده‌تاچیی توركیا، ساڵی ١٩٨٢ «توركه‌قرغزییه‌كان»ی هێنایه هه‌رێمی زیلان. له‌سه‌ر ئه‌و خاكه جێگیری كردن كه له كاتی «كۆمه‌ڵكوژیی زیلان» ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبوو. قرغزییه‌كان له هه‌رێمه‌كه جێگیركران، دواتر كرانه جه‌رده‌وان (جاش). ئه‌و توركه‌قرغزییانه‌ی قبووڵیان كرد ببنه جه‌رده‌وان، به‌شدارییان كرد له زۆر ڕووداوی ناقانوونی وه‌ك فشار خستنه‌سه‌ر گوند و كوێستانه‌كان، ڕفاندنی ئاژه‌ڵ، كۆنتڕۆڵكردن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماڵ و موڵكی گوندنشینان.
جه‌رده‌وانه‌قرغزییه‌كان به‌شدارن له ئۆپه‌راسیۆن
له‌م دواییه‌دا به‌هۆی شه‌ڕی سه‌خت له هه‌رێمه‌كانی ته‌ندوره‌ك، ئالاداگلار و زیلان، ئۆپه‌راسیۆن له كوێستان و گونده‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر ماڵان له گونده‌كانی زیلان و زه‌خت له گوندنشینان ده‌كرێت. به‌تایبه‌تی جه‌رده‌وانه‌كانی گوندی ئوولووپامیر-ی قرغزی-نشین به‌شدارییان پێده‌كرێت له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان. جه‌رده‌وانه‌قرغزییه‌كان كه یه‌كینه‌یه‌كی تایبه‌تن، سته‌م له كوردانی هه‌رێمه‌كه ده‌كه‌ن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاتووچۆی هاوڵاتیان بۆ كوێستانه‌كانی زیلان قه‌ده‌غه كراوه، گوندنشینان ناتوانن ئاژه‌ڵه‌كانی خۆیان بله‌وه‌ڕێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌وڵه‌تی توركیا به‌رهه‌مدارترین زه‌وییه‌كانی زیلانی به توركه‌قرغزییه‌كان به‌خشیوه، شوێنێك نه‌ماوه كه گه‌ل ئاژه‌ڵه‌كانی خۆی لێ بله‌وه‌ڕێنێت.
گوندنشینانی هه‌رێمه‌كه بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فورات قسه‌یان كرد و گوتیان: ده‌وڵه‌ت له‌م دواییانه‌دا زه‌ختێكی توندیان لێ ده‌كات. گوندنشینان ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن كه هه‌موو ڕۆژێك هه‌ڵده‌كوترێته سه‌ر گوندێك و هه‌موو جارێك چه‌ند كه‌سێك ده‌ستبه‌سه‌ر و ده‌ستگیر ده‌كرێن. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر گونده‌كان، جه‌رده‌وانه‌قرغزییه‌كان به‌كاردێنێت.
s.m