دەمیرتاش بۆ یەکەم جار بەشداری دانیشتنی دادگاکەی دەبێت

بڕیاردرا، کە سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان- هەدەپە، بۆ یەکەم جار لە دانیشتنی دادگاکەیدا لە لە دادگای سزای ئەسڵیی باکرکۆ ئامادەبێت

 

سەلاحەدین دەمیرتاش کە لە زیندانی ئەدیرنەی تورکیا دا بەندکراوە، بۆ یەکەم جار لە دانیشتنی دادگاکەیدا کە لە ڕۆژی ١٢ی مانگدا لە دادگای سزای ئەسڵیی باکرکۆی ئەستەنبۆل بەرێوەدەچێت، ئامادەدەبێت.

بەڕێوەبەرانی زیندانی ئەدرینە دوێنێ بە دەمیرتاشیان ڕاگەیاندووە، کە بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانیشتنی دادگاکەیدا ڕەوانەی ئەستەنبوڵ دەکرێت